گرنگی ڕێنمایی تاکی یاریزان لە لایەن ڕاهێنەرەوە

بەهادین زەڕایەنی

17-04-2022

1399جار خوێندراوەتەوە


یەکەم - ئامانجی ڕێنمایکردن :
ڕێنمایکردن بە شیکاری دەرونی دوو ئامانجی سەرەکی هەیە ئەوانیش : 
ب/ کردنی نەست بە هەست لای ڕێنمیایکراو :
ج/ یاریمەتی دەری یاریزان دەبێت بۆ ئەوەی کە ڕەفتارەکانی زیاتر واقعی بن و کەمتر غەریزەیی بن. 

بێگومان ڕێـنمــایی کـردنی یـاریـزان لـە لایـەن ڕاهێـنەرەوە چاکـسـازیـەکـی گـرنگ لە بینای کەسێتی یاریزاندا دروسـت دەکات کە تەرکیز دەخـاتـە سـەر ئـەو ڕێگایـانەی کـە بـابەتە نەستیەکان دەردەخاتە ڕوو ئینجا کاریان لەسەر دەکات ، بەم پرۆسەیەش شارەزاییەکانی (ئەزمونی ) یاریزان جارێکی تر ڕێكدەخرێتەوە و شیدەکرێتەوە ، هەروەها زۆر تەرکیز لەسەر ڕابردوو خـاڵە گـرنـگەکـان دەکـاتـەوە تـا یـاریزانەکە بتوانێت ئاستێکی باش لە تێگەیشتنی خود دروست بکات بـۆ گـشت دۆخەکان و ڕوو داوەکان . ئینجا گۆڕانکاری پێویستیش لە بینـای کـەسێتی یـاریزانـدا دەکات .  پێویستیشە ڕاهـێـنەر ئەزموونی خۆی بە یاریزانەکان بدات چوونکە زۆر پێویستن 
بـۆ تێـکەیشتـنی گـشت بـاسەکان . ڕێگـای هێنانەوەی باسـی (خود ) گرنییەکی ئێجگار باشی هەیە ، ئەمەش بۆ ئەوەیە تاوەکو یاریزانەکە بگاتە ئەو باوەڕەی کە ئەمەی توشی بووە شتیکی نامۆ نییە بە کەسانی پێش خۆی یان کەسانی دیکەی ژینگەکەی .ئەمەش وادەکات تێشگەیشتنی( هۆش و هەست) لای یاریزانەکە زیـاتـر گـەشـە بکـات بـۆ سۆزداری و عەقڵی بۆ کێشەکانی و گرفتەکانی باشترو کارابێت بۆ چارەسەرکردنیان
لێرەشدا زۆر گرنگە کە ڕاهێنەرەکە وا لە یازیزانەکە بکات کە هیچی لێ نەشارێتەوە ، یان ڕاهێنەرەکە ئەوەنە متمانەی لای یاریزانەکە بـەدەسـت هێنابێت کـە یـاریزانـەکـە هیچـی لـێ نەشارێتەوە و هەموو شتێکی لا باس بکات . ئینجا گرنگترین ئـەرکـی ڕاهـێنەرەکە ئـەوەیە کـە یـاریزانەکـە وا لێ بکات کە  قەناعەتی هـەبێت بـەقسـەکـانی یـان بـەو ڕێگایانەی کەبۆی  دادەنێت بۆ ڕزگار بوون لەو دۆخە . دەبێت ڕاهێنەر ئەوەش بزانێت کە ئـەمە ئـەرکێکـی گـران دەخاتە سەر یاریزانـەکـە چونکە دەبێت یاریزانەکە هەموو نهێنیەکانی بدرکێنێت بـە تایبەت ئەوانەی کە تایبەتن بە خودی خۆیەوە .

هەروەها لـە پـرنسیپ و نـەریتـەکانی ئـەم چارە سەرکردنی دەرونی یاریزانەکان نابێت بەهیچ شێوەیەك کەسی سێیەم ئامادەبێت لە چاو پێکەوتنەکاندا و وە نابێت ڕاهێنەرەکە بە هیچ شێوەیەك نهێنیەکانی یاریزانەکە بدرکێنێت بۆ هیچ  کەسێك . 

سەبارەت بەکاتی پێویست بۆ پرۆسەی ڕێنمایی لە حاتێکەوە بۆ حاڵەتێکی تر دەگۆڕێت ، لە یاریزانێکەوە بۆ یاریزانێکی تر دەگۆڕێت . ئینجا وا باشترە لەو کاتی دانیشتنەکەدا نزیکبن له یەکدی و زۆر نێوانیان نەبێت . هەروەها باشتر وایە ڕاهێنەر زۆر بە باشی ئاگاداری زمانی جەستەی خۆی و یاریزانەکەش بێت . هەروەها بـاشتـر وایـە ڕاهێـنەر هـەوڵ بـدات بـەیەک  دانیشتن چارەسەری تەوای کێشەکانی یاریزانەکە بکات . 

دەبێت ئەوەشمان لـەبیر نـەچـێـت کـە دەبـێت ئـەو شوێنەی ڕاهێـنـەر و یـاریزانـەکـەی تـێـدادەنیشن شـوێنێکی ئـارام و بێدەنگ بێت ، وە لەسەرەتادا ڕۆڵی ڕاهێنەر ئەوەیە کە گوێ لە یاریزانەکە بگرێت و بەبێ ئەوەی هیچ قسەیەکی پێببڕێت و دواتر کۆمێندی خۆی لەسەر قسەکانی یاریزانەکە هەبێت .

حەوت حاڵی گرنگتر هەیە پویستە ئاماژەی پێ بدەم : 
یەکەم :  پێویستە لەسەر ڕاهێنەرەکە کە بزانێت هۆکار چییە که یاریزانەکە توشی ئەم حاڵەتانە یان ئەم حاڵەتە بووە .

دووەم : دروستکردنی کەش و پەیوەندییەکی چـارەسـەری پێویستی بە چاو پۆشی دەکات و پێویستە ڕاهێنەر هەموو کەیس و قسەکانی یاریزانـەکـەی لای قـەبـوڵ بێت تاوەکـو یاریزانەکە متمانەی پێبکات . 

سێیەم : خۆخاڵیکردنەوەی هەڵچونی لای ڕاهێنەر : 
واتا دەبێت ڕاهێنەر زۆر بە هێمنی و لەسەر خۆیی مامەڵە بکات لەگەڵ هەموو قسەکانی یاریزانەکە و ئەو کارانەی که کردوویەتی و کات بدات بەیاریزانەکە بۆئەوەی ، ئەوەی لە دەورنیدایە بیڵێت بە بێ ترس و دڵە ڕاوکێ و شەرم کردن . 

چوارەم: پرسیارکردن لەناو قسەکانی یاریزانەکە بە شێوەیەک کە یاریزانەکە وابزانێت و واتێبگات کە تۆ دەتەوێت تێبگەیت و چارەسە رێکی باشی بخیتە بەردەست . 

پێنجەم : دەبێت ڕاهێنەر ئەو بڕوایە لای یاریزانەکە دروست بکات کە کێشەکان زۆر بەئاسانی چارەسەر دەکرێ و دەتوانێ  بگەڕێتەوە سەر ڕێچگەی جارانی . 

شەشەم : ڕاهێنەر دەبێت وەک شاشەیەك بێت و هەموو بەرگریەکانی یاریزانەکەی لەسەر ڕەنگ بداتەوە .

حەوتەم : واباشترە ڕاهێنەر قبوڵکردنی  بێ مەرجی بێت و سۆزی هەبێت بۆ یاریزانەکە .