مەڵێ زۆرە بۆم ناخوێنرێتەوە بیخوێنەوە سودی باشی دەبێ بۆت !!

بەهادین زەڕایەنی

30-03-2022

4083جار خوێندراوەتەوە


چاڤی دەڵێ : 
زۆربەی ئەو یاریزانانەی کە یاریم لەگەڵ کردون یان هاوڕێم بوون لەمن خێراتر و بەهێزتر بوون. بەڵام من خێراتر و باشتر بڕیارم دەدا. 

بڕیاردان ئەوەیە کە کۆنتڕۆڵی کردارە فیزیکیەکانمان دەکات. هەندێک لە یاریزانەکان خێراییەکی بەرزی مێشکیان هەیە لە 80 پلەدا ، لە کاتێکدا ئەوانی تر توانای گەیشتن بە 200یان هەیە، من هەمیشە هەوڵم داوە بگەم بە 200" - 

هەروەها کیفین دیبرۆین دەڵێ : ڕاستە من یاریزانێکی خێرا نیم ، بەڵام دەتوانم بە خێرایی بیکربـکـەمـەوە و بـە خێرایی بڕیار بدەم .

لە کۆتاییدا، خەیاڵ و خێرایی بیرکردنەوە/بڕیاردان گرنگترین کوالێتییە کە هەر یاریزانێک دەتوانێت هەیبێت. دەتوانی چی بکەیت بۆ باشترکردنی خێرایی بڕیارەکانت لەناو یاریگادا ؟ 

سەرنج بدە بۆ مەبەستەکانت لەسەر سێ بابەتی خوارەوە: ( 1- تێگەیشتن 2- ناسینەوە 3- پێشبینی - 4 کاردانەوە )

تـێـگـەیشـتـن :
تێگەشتن کە چۆن تۆ و هاوتیمەکانت یاری دەکەن، وە توانای تۆ بۆ خوێندنەوە و یاریکردن بە تاکتیکی یاریەکە. پەرە بە تێگەیشتن بدە لە هەموو ڕاهێنان و یاریەکاندا بۆ سەرنجدان لەسەر ڕێڕەوی تۆپەکان و کوالێتی یاریزانە هاوڕێکانت بۆ ئەوەی باشتر تێبگەیت . سەرنج بدە لەسەر زمانی جەستەی خۆت و هاوڕێ یاریزانەکانیشت. 
 ئەمە دەریدەخات ئەگەر مێشکت چالاک بێت و تێوەگلابێت.

ئەمە ئامڕازێکی زۆر باشە کە یاریزانی تۆپی پێ کاری پێبکات بـۆ تێگەیشتن لـەو دۆخ و ئەو کاردانانەوانەی کـەلـە دەوروو
  بەری ڕوو دەدەن ...هد
من خۆم "حەزم لەو یاریزانانەیە کە لە هەموو کاتێکدا زمانی جەستەیان بە ئەرێنی  دەهڵێنەوە". من حەزم لێیە ئەوان بەبەردەوامی بەدوای کردارێکدا بگەڕێن بۆ جێبەجێکردن و چارەسەرکردن . وە من پێم خۆشه که ئه وان هەمیشە له جوڵەکان بەردەوامبن بە چاوەکانیان بۆ ئەوەی باشتر تێبگەن
کە هاوڕێ یاریزانەکانیان پێویستیان بە چ جۆرە هاوکاریەکە. 

نـاسیـنـەوە:
یاسای زێرین لە ناسینەوەدا ئەوەیە کـە "سەرت لـەسـەر لـه هاتنە خوارەوە بپارێزی !" بە واتایەکی تر، بیکە بـە عـادەت
کە بە بەردەوامی لە یارییکەدا پشکنین بکە بە هەستی چاوەکانت " بۆ ئەوەی بەردەوامبیت لە ناسینەوەی دۆخەکان.
ئەمەش هاوکاریت دەکات کە هەموو دۆخەکان بناسیتەوە ئەگەر مەعریفە عەقڵیەکانت بخەیتەکار .  بۆیە دەبێت بزانی 
چی ڕوو لە دووری تۆپەکە ، چی ڕوو دەدات لە پشتەوە و لە هەموو دەوربەرت و نزیکە لە جەستەی خۆت . 
کە تۆ توانیت ئەمانە بکەیت ئەوکات دەشتوانـی بـزانی کـە هاوڕێ یاریزانەکانت و یاریزانەکانی تیـپی بـەرامـبـەرت لـە 
کـوێن و لـە چ شـوێنـک بـۆشـایی هـەیـە و لـە چ شـوێنێـک پاڵەپەستۆ هەیە و چ شونێک گونجاوە بۆ تۆ کە تۆپەکەی بۆ ڕەوانە بکەیت ، بە پێچەوانەشەوە ...هد ئەمانە کۆی ئەوەیە 
کـە دەتوانی باشترین کـاردانـەوەت هـەبێـت و پـرسـیـار لـە خۆت بکەیت کە باشترین ڕێگە چـارە چـییـە کـە تـیپـەکەم بەردەوامی بدات بە یاریکردنی تۆپەکە بۆ کاتێکی زیاتر ...هد

پێشبینی کردن : 
پێشبینی کردنی یاریزان لەدوایی ناسینەوەو تێگەیشتن لە حاڵەتەکان دێن ،بە جۆرێك کە دوایی پێشبینی کردنی بە خێرایی بڕیارێکی یەکلایی کەرەوە دەدا ، بۆ جێبەجێکردنی کردارەکە .  تۆی یاریزان دەبێت باش ئەوە بزانی کە تۆ کاتت زۆر کەم لەبەردەستدایە بۆ بڕیاردان ، بەتایبەتی لەو کاتانەی کە دەکەویتە بەشە یاریگاری تیپی بەرامبەرەوە  . بۆیە دەبێ زۆر بەباشی هەڵسەنگاندن بکەیت بۆ دۆخەکان و لێیان تێ بگەیت و پێشبینی هەر کاردارێکی ئەرێنی و نەرێنی بکەیت پێش ئەوەی بڕیار بدەیت . بۆ نمونە : تۆ تۆپەکەت پێیە لە ناوەندی یاریگاوە یان لە هێڵی یەکەم ،  تۆ دەبێت پێشبینی ئەوە بکەیت کە ئایا ئەگەر من ئەم تۆپەکە بە هەوایی یان بە عەرزی ڕەوانەی یاریزانی هاوڕێم بکەم چ ڕوو دەدەت ؟ یان ئەگەر من یاری بە تۆپەکەوە بکەم و لای خۆم ڕای بگرم چی ڕوو دەدات ؟ یان تۆ یاریزانێکی هێرشبەریت کاتێک تۆپێک بەرەو ڕووی گۆڵ دەبەیت دەبێت پێشبینی کاردانەوەی هێڵی یەکەم و گۆڵ پارێزی تیپی بەرامبەربکەیت کە چۆن کار دانە وەیان دەبێت ...هد نمونەی دیکە زۆرە ، بەڵام لێرە جێگەی نابێتەوە .

کـــاردانــەوە: 
کاردانەوە لەو شوێنەیە کە یەک و دوو هەنگاو پێکەوە دێن. کات یەکسانە بە بۆشایی و بۆشایی یەکسانە بە کوالێتی. هەر چەند پێشبینی و ناسینەوەت خێراتر بێت، بڕیاردەرکانت کار دانەوەکانت باشتر دەبێت، و کاردانەوەکانیش پەیوەندی بە بەرزی ئاستی تاکنیکی تاکتکی تۆ هەیە لە ڕووی ( هزری و فیزیکی )یەوە .  ئەمەش زیاتر پەیوەست کراوە بە کوالێتی یایزانەکەوە لەو دوو ڕووانگەوە . هـەروەها کاردانەوەکـان دەبێت پـەرەی پـێ بـدرێت لـە مەشـق و ڕاهـێنـەکـاندا بـە بەردەوامی ، بـەتـایبـەتـی لـە مەشقەکە تاکە کەسییەکاندا . توانای کاردنەوەش پێویستی بە هەماهەنگیەکی زۆر باشی
 نێوان ( هزر و جەستە) هەیە . مەشقی تاکە کەسیش زۆرە 
بۆ بەرزکردنەوەی ئەم لایەنە . وە باشترین مەشقێکیکیش بۆ بەرزترین توانای خێرا کاردانەوەی تیپەکە مەشقی (ڕاندۆ و دوو گۆڵی بچوکراوە)یە . پێم وایە .  

ئەم ڤیدۆیەیی ( ڤۆتین) باشترین تێگەیشتن مسۆگەر دەکات بۆ تێگەیشتنێکی باش لەو نوسینانەی سەرەوە . تەماشا بکەن 
کە چۆن سەرنج دەخاتە سەر کرداری داهاتـوو بـە یـارمەتی هەستی بینن و ڕێکخستنی زمانی جەستەی و پرۆسە عەقڵیەکانی دەخاتە کار .