پێش هەموو شتێک دەبێت ئەوە بڵێن کە لایەنی هونەری و بەهرەی میسی بەهەوڵدان دەستی نەکەو تووە تەنها شتێکی خۆرسکە لە جەستەیداو پێدراوە .
تایبەت مەندێکانی میسی چییە ؟
یەکەم / هۆشەکی و بیرکردنەوە :
ئەمە یەکێکە لەو تایبەت مەندیانەی کە میسی جیا دەکاتەوە لە یاریزانەکانی دیکە . بۆنمونە چاڤی دەڵێت ( پێم وابوو من خێرا بیردەکەوە ، بەڵام هەمیشە میسی لەمن خێراتر بیری دەکردەوە )ئەگەر سەرنج بدەیت میسی زۆر جارێك دەوەستێت لەناو یاریگادا یان نا جوڵێت بەڵام کە دەستی بە جوڵەکرد دەزانێت چی دەکات .
دووەم / میسی یاریزانێکی تاکتیکیە :
بێگومان لە ئێستادا میسی کاریگەرترین یاریزانە لەڕووی تاکتیکیەوە، چونکە توانای ئەنجامدانی زۆر کردەیەکی هەیە لەناو یاریگا ئەمەش یەکێکە لەو هۆکارانەی کە وادەکات میسی لەوانی دیکە باشتر دەربکەوێت . هەروەها میسی دەتوانێت لە چەند زۆنێکی جیاوازدا یاری بکات و تیایدا بێمنێتەوە . بۆنمونە وەك: ( دروستکەری پشتەوە ، هەردوو باڵی چەپ و ڕاست ، هێرشبەر ، ئەگنیشا )...هد واتا یاریزانێکی گونجێنەرە لە زۆربەی بەشە یاریگای
تیپی بەرامبەر .
سێیەم / خاوەنی تەکنیکێکی باشە :
باشترین یایزانەکان ئەوانەن کە توانای ئەنجامدانی زۆر کارێکیان بێت بە قاچەکانیان . بۆنمونە میسی دەتوانێت بەقاچی ڕاست و چەپ یاریبکات و توانای ناردی ( پاسی ئاسۆیی و ستنوی و لار دیواری ) زۆرباشە . ئەمەش تایبەتمەدییەکە لەکەم یاریزانێکدا دەبینرێت .
چوارەم : یاریکردن بە تۆپ لەژێر فشاردا :
ئەمە بەهێز ترین خاڵی میسیە کەتوانای خۆڕاگرتنی
زۆر باشە لەژێر فشاردا ئەمەش چەند هۆکارێک وای کردووە میسی وادەربکەوێت وەك :
1- بوونی متمانەیەکی زۆر بەخۆی .
2- کاتێک میسی دەکەوێتە ژێرفشارەوە تۆپەکە کەمترین مەسافە لەقاچی دور دەکەوێتەوە ،
هەروەها دەشتوانێت بەهەرسێ ئاراستەکەدا
یاری بەتۆپەکە بکات و دربڵینگ بکات .
3-هاوسەنگی لەشی زۆر بەباشی ڕادەگرێت..هد
پێنجەم: هەماهەنگی مێشك و جەستەی :
میسی مێشکی داوای هەرکردەیەک یان وێنەیەک بکات لەشی زۆر بەخێرایی دەتوانێت جێبەجێی بکات .
شەشەم : خێرا ڕویشتن بەتۆپەوەکەوە :
پێم وایە میسی خیراترین یاریزانە بەتۆپەوە لە ئێستادا . بۆنمونە تەماشای یاریکردنی نیمار بکە کاتێک مراوەغە بەتۆپەکەوە دەکات کاتی زیاتری پێویستە بۆ گەیشتن بۆ ناوخەتی تیپی بەرامبەر ، بەڵام میسی بەڕاستەو خۆیی و بە کەمترین ماوە دەگاتە نزیک خەت یان ناوی خەت .
تێبینی : باسکردنی شێوازی یاریکردنی میسی نزیکەی
نیوە کتێبێكی دەوێت . ئەمەی من باسم کردووە تەنها
بەشێوەیەکی ئاماژەدان شیکاریم بۆ کردووە . نەك بەشێوەیەکی تەفاسیل .