یۆڤانتۆس یەکەم یاری بو لەم وەرزەدا بە تەواوی پێکهاتەکەیەوە ئامادەبێت و یارییەکی بەهێزی ئەنجامدا

ئەحمەد هێرۆیی

9-12-2020

950جار خوێندراوەتەوە


 

یۆڤی بە پلانێکی جیاوازەوە یاریکرد، لە ڕوی بەرگرییەوە زۆر ڕێکخراو بو، بەڵام لە ئەنجامدانی هێرشی پێچەوانە وەک پێویست نەبون، ئەوەش بەشێکی بەهۆی ئەوەی یۆڤی بە بەردەوامی پشت بەم شێوازە نابەستێت و زیاتر هەوڵدەدات کۆنتڕۆڵی تۆپ بکات، دەنا دەیانتوانی ئەنجامی گەورەتر بەدەست بێنن.

 هەرچی ڕۆناڵدۆ بو تەواو پابەندی پلانەکەی پیرلۆ بو، قوربانی بە لایەنی هێرشبەری دا و هاوکارییەکی باشی تیپەکەی دەکرد لە کاتی بەرگریکردندا بەراورد بە یارییەکانی دیكە.

تەنانەت بەهۆی زۆر گەڕانەوەی  بەشداری لە چەند هێرشێکی تیپەکەی دا نەکرد، بەڵام ئەوەی بەلای ڕۆناڵدۆ وە گرنگە هەرچۆنێک بێت بتوانێت گۆڵ تۆمار بکات و سەرکەوتن بەدەستبێنێت.

هەرچی بارسێلۆنا بو وەک یارییەکانی دیكە کێشەکانی دوبارە بون، بەرگریکردنی خراپ و سارد و سڕی و نەبونی هیچ گڕوتینێک بۆ بردنەوە، هەرچی مێسی بو باشترین یاریزانی بارسێلۆنا بو، نمایشێکی جوانی کرد، بەڵام ڕێکخراوی هێڵی بەرگری یۆڤی ڕێگربون لەوەی مێسی بتوانێ پاسی کاریگەر بدات و لە نزیک هێڵی سزا بڕینی کاریگەر ئەنجام بدات.