نوسینی: هه‌وراز كاوه
ئێمه هه‌میشه كێشه‌ی له‌بیرچونه‌وه‌ی مێژویمان هه‌یه، ئه‌ویش هی ئه‌وه‌یه ئه‌وانه‌ی كۆمه‌ڵگا ئاراسته ده‌كه‌ن به‌شێكیان نوسه‌رانن و ئه‌وانیش ته‌واوی زانسته‌كه‌یان له مۆبایلێكی گالاكسیدا كۆكردۆته‌وه و هیچ بایه‌خێكی بۆ خۆیان و كۆمه‌ڵگا نییه، بگره هه‌ندێكیان ته‌نیا گیرفانی داگیر كردوه و پێویسته سه‌ره‌تا له بیری رزگاركردنی به‌شێك له جله‌كانی خۆیاندابن.
له ڕاستیدا ته‌واوی كێشه مێژوویه‌كانی كورد له ساڵی (1919)ه‌وه له ئه‌نجومه‌نی گه‌لان فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا بۆ كورد دروستیانكرد و خه‌ونی دهڵهتهكهیان به له بارچویی كرده دیاری بۆ كه‌مالییه‌كان.
كه‌واته پێش ئه‌وه‌ی دوژمنی تورك بین پێویسته له ڕه‌چه‌ڵه‌كی بابه‌ته‌كه بگه‌ین و دوژمنی ئه‌ندازیاری دابهشكارییهكهش بین.
دۆستان گله‌یی ده‌كه‌ن شرۆڤه‌ی یاریی فه‌ره‌نسا و توركیام كردوه، له راستیدا ئه‌مه په‌یوه‌ندی به‌لایه‌نی ده‌وڵه و داگیركاری و شه‌ره‌وه نییه، ئه‌مه وه‌رزشه و په‌یامی ته‌واوی گه‌لانی جیهانه و كه‌سیش به‌بێ بوونی نه‌ته‌وه‌و و لۆبی گه‌وره له‌ده‌ره‌وه ناتوانێت ئه‌م په‌یامه بدات به گوێی ئه‌وانه‌ی دیكه‌دا.
له‌و ڕۆژه‌وه توركیا چووته سه‌ر كورده‌كان نه‌فه‌ره‌تی خودام لێكردون، به‌ڵام ئه‌مه له‌نێو قه‌واره‌ی دڵمدابووه، ئهگیانه بێن و له‌سه‌ر شاشه‌ی پهرهكانمان خۆمان وه‌ك پاڵه‌وانی نه‌ته‌وه‌یی نیشانبده‌ین، پێم وایه ئه‌مه‌ش هێنده‌ی قسه‌كانی (به‌ڕێز ئۆ‌ردۆگان) گه‌وجاندنی خه‌ڵكی خۆمانه. دۆستان بایكۆت و نه‌چوون بۆ توركیان و لێدانی خه‌ڵكانی ئه‌وان لێره ده‌رده‌كه تیمار ناكات، ده فه‌رموون ئه‌وه من سه‌یری یارییه‌كه ناكه‌م چی ده‌گۆڕێت؟ یان سبه‌ی په‌نیره‌كه‌یان نایه‌ڵم با پیره بێدانهكهم بیخوات، یاخود فه‌رموون من كراسه توركییهكهم له‌به‌ر ناكه‌م و به‌رووتی له شه‌قامی مه‌وله‌وی ده‌سووڕێمه‌وه، یان وه‌ك نووسه‌ر و په‌یامنێرێكی وه‌رزشی روماڵی كاره‌كانی توركیا ناكه‌م چی له بابه‌ته‌كه ده‌گۆڕێت؟
له راستیدا هیچ!
چونكه ئه‌مانه هه‌موو شتی لوكاڵێن و تا به‌رده‌رگای ماڵه‌كانمان بڕ ناكه‌ن، پێویسته ئه‌مكارانه له‌سه‌ر ئاستی حكومه‌ت و ده‌وڵه‌ت بكرێت، پاشان میدیاكان كاری له‌سه‌ر بكه‌ن و دواتر له ڕێگه‌ی سه‌فیر و كونسڵخانهكان لۆبی به‌هێزی بۆ بكرێت و په‌یامه‌كه وه‌كو گه‌لێكی به‌ش خوراو بدرێته گوێی ته‌واوی گه‌لانی دنیادا، ئه‌گینا ئێمه لێره‌وه تا سبه‌ی شین و شه‌پۆڕ بكه‌ین، هێنده‌ی (هونه‌ر ئه‌حمه‌د)ـی په‌یامنێر ڕۆڵی نییه كاتێك كه‌ناڵه‌كانی جیهان له رێگای كامێراكه‌ی ئه‌وه‌وه وێنه‌ی دایكێك بڵاوده‌كه‌نه‌وه سوپای توركیا منداڵه‌كه‌ی كوشتووه و پیاوه‌كه‌شی دیارنییه، بۆیه دانیشن عاتیفه و پاڵه‌وان بوون به‌و میلله‌ته مه‌فرۆشنه‌وه و سه‌یری یارییه‌كانی توركیاش بكه‌ن و چێژ له خێرایی و كوڵنهدانیان ببینن و بزانن چۆن گه‌یشتوونه‌ته ئێره، دواتر هه‌ر حه‌ز بكه‌ن تووشی شكست بن، یان وه‌ك هه‌ندێك كه‌ناڵ مه‌بنه ئه‌وانه‌ی كاتی صه‌دام حسێن له مۆندیالی (90،86) هه‌ر یارییه‌ك ناوبژیوانه‌كه‌ی ئیسرائیلی بووایه یارییه‌كه‌یان نه‌ده‌گواسته‌وه، كه دواتر ئه‌وه‌ی زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م ده‌بوو ته‌نیا عێراقییه‌كان بوون نه‌ك ئیسرائیلییه‌كان، كه له‌مكاته‌دا هه‌ندێك كه‌ناڵ دینار به دیناری خۆی وه‌رگرتووه له خاوه‌ن جیهازه ناوخۆییه‌كان ئینجا هاتووه بایكۆتی یارییه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت: ئێمه دژی توركین، بابه دژببه و یارییه‌كه بگوازه‌ره‌وه، دواتر حه‌ز ده‌كه‌ی هانده‌ریشی به كاس ناڵێت له‌گه‌ڵی بوون.