هه‌وراز كاوه
پێش یارییه‌كه‌ی خیتاڤی ڤالڤێردی راهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ڕوبه‌روی چه‌ندین گرفت و ئاسته‌نگی گه‌وره بۆته‌وه، كه هه‌ندێكی به كورتی ده‌بژێرم بۆتان.
سه‌ره‌تا پێكانی میسی ئه‌و خاڵەیه تیپه‌كه‌ی له هێڵیی پێشه‌وه له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه، كه تا ئه‌مڕۆ ڕاهێنه‌ر ناتوانێت هێرشبه‌ره‌كانی دیاری بكات، به تایبه‌ت پێكانه‌كانی میسی هۆكاره و هه‌ر ئه‌ویش ده‌توانێت له‌كاته دژواره‌كان سه‌ریان بخات، هه‌روه‌ها خراپ یاریكردنی تیپه‌كه له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵی خۆی و خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و ئارایشانهی ڕاهێنه‌ره‌كه پێدا گوزه‌ر ده‌كات. دووركه‌وتنه‌وه‌ی فاتی زیاتر گرووتیندهدات به تیپی ركابه‌ر به‌بێ ترس و توندتیژی له‌گه‌ڵ هێڵی پێشه‌وه‌ی به‌رشه‌دا یاریی بكه‌ن، به تایبه‌ت ئه‌و تیپه خاڵیه له ئه‌ستێره‌ی خێرا و نموونه‌ی فریودانه‌كانی میسی.
له‌مكاته‌دا ڕاهێنه‌ر ناچاره گوشاری زیاتر بخاته سه‌ر یه‌ده‌گی تیپه‌كه‌ی و ڕه‌گه‌زی سه‌ره‌كی پێكهاته‌كه‌ی پڕ بكاته‌وه، به تایبه‌تی هێڵی ناوه‌راست زۆرترین قورسیان له‌سه‌ره و ئه‌مه‌ش واده‌كات سێ ڕۆژ جارێك یاریی بكه‌ن و هه‌ست به هیلاكی زۆر بكه‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئیداره‌ی بلوگرانه به‌ته‌واوی جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه پێش یاریی دێربی مه‌درید ئه‌م یارییه ببه‌نه‌وه, بۆ ئه‌وه‌ی به‌پشت به‌ستن به ئه‌نجامی ئه‌و دوانه‌ی دیكه خۆیان نزیك بكه‌نه‌وه له خانه‌كانی پێشه‌وه، ئه‌م خاڵانەی قسه‌م له‌سه‌ر كردن ته‌واوی گرفته‌كانی ڤالڤێردییه و پێویسته پێكهاته‌كه‌ی به نه‌فه‌سێكی دیكه ڕێكبخاته‌وه.