هه‌وراز كاوه
تا ئه‌مڕۆ زێدانی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید نه‌یتوانیوه پێكهاته‌كه‌ی له بازاڕی میركاتۆدا ته‌واو بكات، كه به بڕوای زۆرمان هێشتا ڕیاڵ پێویستی به ئه‌ستێره‌ی سۆپه‌ر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ڕكابه‌ری خوله‌كان بكات، له‌به‌ر ئه‌وه له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا زێدان ئه‌ركێتی به ته‌واوی نه‌خشه‌ی پلان و وێنه‌ی پێكهاته‌كه‌ی ئاشكرا بكات، هه‌موو ده‌پرسن ئه‌و كه‌چه‌ڵه بێده‌نگه بۆچی هیچ هه‌نگاوێكی ڕونی نییه له‌و بازاڕه‌ی به ملیۆنان دۆلاری تێدا ڕۆكراوه؟.
له ڕاستیدا ئه‌و چاوه‌ڕوانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی بۆندی هه‌ردوو یاریزان (برۆنۆ فێرناندیز و میلینكۆڤیچ ساڤیچ)ـی ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به ئاسانی پۆڵ پۆگبا بگوازێته‌وه، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی خواستی زیزۆ ئه‌وه سه‌رۆكی یانه‌كه پێرێز به هه‌ستكردن به قورسی بۆندی فه‌ڕه‌نسییه‌كه یاریزانی ئهجاكسی هۆڵندی ڤاندی بیكی گواسته‌وه بۆ تیپه‌كه‌ی، كه ئه‌مه له ئێستادا گرفتی بۆ ڕاهێنه‌ره‌كه دروستكردووه، چونكه ناوبراو هه‌مان پێگه‌ی پۆگبای هه‌یه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌م نزیكانه ببێته باشترینی یاریگاكانی ئه‌وروپا.
یه‌كێكی دیكه له‌و خاڵانه‌ی ده‌ستی زێدانی گرتووه گاریس بێڵه، كه ئه‌و ڕاهێنه‌ره به هه‌ر جۆرێك بێت ده‌یه‌وێت له كۆڵی بكاته‌وه و به بڕه پاره‌كه‌ی سه‌رۆكی تیپه‌كه‌ی قایل بكات بۆ خواست چوونه سه‌ر ئه‌سمه‌ره‌كه، كه له ماوه‌یه‌كی كه‌می دیكه‌دا بازاڕی میركاتۆی ئینگلته‌را ده‌رگای داده‌خرێت، كه ئه‌مه‌ش واده‌كات په‌له بكه‌ن بۆ ڕازی بوون و ناردنی بێڵ بۆ یانه‌ی تۆتنهام، كه یانه‌كانی پرێمه‌رلیگ ئاره‌زووی زۆریان بۆ ئه‌و یاریزانه هه‌یه، به‌ڵام یانه‌ی تۆتنهام ده‌یانه‌وێت مووچه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌ستێره‌كه له (17) ملیۆنه‌وه كه‌م بكه‌نه‌وه، كه ئه‌مه‌ش وایكردووه بریكاری یاریزانه‌كه به‌وه ڕازی نه‌بێت و جارێكی دیكه دۆخی ماڵی مه‌دریدییه‌كان شێواوه.
گرفتی كۆتایی خامیس ڕۆدریگزه و زێدان ده‌یه‌وێت بمێنێته‌وه، به‌ڵام سه‌رۆكی یانه‌كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن یانه‌كانی دیكه‌وه گرنگی زۆر پێده‌رێت ده‌یه‌وێت بیدات به یه‌كێك له یانه‌كانی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید و مارسیلیا و ناپۆلی، به‌ڵام زیزۆ له‌مكاته‌دا ده‌یه‌وێت به هێنانی پۆگبا به ته‌واوی به‌رده‌می به‌رگری و ناوه‌ندی تیپه‌كه‌ی پته‌و بكات، ئه‌و پێی وایه بوونی ئه‌و له‌گه‌ڵ كاسمیرۆ جوڵه‌ی زیاتر به به‌رگری و لایه‌نی هێرشی تیپه‌كه ده‌دات، به تایبه‌ت كه ڕۆدرگیز وه‌كو یاریزانی ژماره ده‌ی تیپه‌كه له پێشه‌وه‌ی ئه‌و دووانه یاریی بكات، یان به ئاسانی ده‌توانێت پلانه‌كه‌ی بكات به (4ـ4ـ2) له‌م دۆخه‌دا گۆڵچی كۆرتوا ده‌بێت چواره‌ی به‌رگری مارسیلۆ و میلیتاو و رامۆس و كارڤاخال پێكیده‌هێنن، به‌وه‌ش ڕۆڵی به‌رده‌مه‌كان كه‌متر ده‌بێت و هه‌رچی ڤینیسۆ و پۆگبا و مۆدریچ و هازارده به ته‌واوی له سه‌نته‌ری یاریگا بڵاو ده‌بنه‌وه، دووانه‌ی پێشه‌وه بنزیما و جۆڤیچ ده‌بن، كه له‌كاتی یارییه‌كه‌دا ده‌گۆڕێت بۆ پلانی (4ـ2ـ3ـ1) و ئازادی زۆرتر بۆ مۆدریچ دێته پێشه‌وه و به ئاسانی ده‌چێته نیوه یاریگای ركابه‌ر و كه‌مێك پۆگبا به پشت به‌ستن به خێراییه‌كه‌ی به‌رگری و ناوه‌ند پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، كه ئه‌مه‌ش كێشه‌ی خاوی هه‌ڵگرتنی تۆپه‌كان له یانه‌ی مێره‌نگی چاره‌سه‌ر ده‌كات و زێدانیش ده‌گات به خه‌ونه‌كه‌ی.
سەرچاوەکان
یۆرۆ سپۆرت ئینگلیزی و دیارۆ گوڵ