ئەنچیلۆتی فێڵەکەی بایرن میونشن بەکاردەهێنێت

04:55 - 20/11/2023

4511جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

کارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید بەهۆی پێکانەوە توشی قەیرانێک بووە لە هێڵی ناوەڕاستدا.

بەگوێرەی هەواڵێكی "دیفێنسا سێنتڕاڵ"ی ئیسپانیا، نەبونی بژاردەی بەردەست لە هێڵی ناوەڕاستی مێرێنگێ، بووە هۆی ئەوەی ئەنچیلۆتی پلانێكی چارەسەرەی نوێ دابڕێژێت.

مێرێنگی لە هێڵی ناوەڕاستدا هەریەكە لە گولەر، ئێدواردۆ کاماڤینگا، ئۆریلیان چوامینی و دانی سیبایۆسی بەهۆی پێكانەوە لە دەستداوە، تاوەكو ئێستاش ئامادەیی تەواوی جود بێلینگهام پشتڕاست نەکراوەتەوە.

هەروەها ڕەنگە برایم دیاز ئەنچیلۆتی ناچار بکات لە هێڵی ناوەڕاستدا یاری نەكات بۆ ئەوەی لەبری ڤینیسیۆس جونیۆر بیخاتە هێڵی هێرشبردن.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەنچیلۆتی بیر لە دانانی دەیڤد ئالابا دەکاتەوە لە هێڵی ناوەڕاست لەبەردەم هێڵی بەرگری (بە یەکەوە لەگەڵ تۆنی کرۆس)، دوای کۆتایی هاتنی پشووە نێودەوڵەتییەکان.

ڕونیشیکردەوە، ئالابا لەم پۆستەدا لەگەڵ ڕیال مەدرید یاری نەکردوە، بەڵام چەند جارێک لە بایرن میونشن ئەو کارەی کردوە.

هەروەها ئەنچیلۆتی بیری لەم چارەسەرە کردەوە، ئەمەش بەهۆی ئامادەیی دوانە ئەنتۆنیۆ ڕودیگەر و ناچۆ فێرناندێز بۆ یاریکردن لە هێڵی بەرگری.

نیشانەکردن

#ریال مەدرید