خەندان سپۆرت
فێرناندۆ کارۆ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەی بایەر لیڤەرکوزن، سوپرایزێکی لە گرێبەستی خابی ئەلۆنسۆی ڕاهێنەری یانەی بایەر لێڤەركۆزنی ئەڵمانی ئاشکرا کرد.
پێشتر هەواڵ بڵاوبوەوە کە ئەلۆنسۆ بڕگەیەکی ئازادکردنی لە گرێبەستەکەیدا هەیە کە ئەگەر ئۆفەرێکی لە ڕیاڵ مەدرید، بایرن میونشن یان لیڤەرپولەوە پێبگات، ڕێگەی پێدەدرێت یانەكە جێبهێڵێت.
کارۆ لە دو لێدوانیدا بۆ "talkSPORT" وتی: هیچ بڕگەیەکی ئازادکردن لە گرێبەستەکەی ئەلۆنسۆدا نییە، بەڵام پێویستت بەو شتە نییە، ئێمە پەیوەندییەکی زۆر باشمان لەگەڵ خابی هەیە و ئەویش دەزانێت کە ئێمە یانەیەکی جدیین.
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەی بایەر لیڤەرکوزن دەشڵێت: لەکۆتایی-دا هیچ کەسێک ناچار ناکەین بمێنێتەوە، بەتایبەتی ئەگەر نەیەوێت بەردەوام بێت، دەمانەوێت هەست بە دڵخۆشی و ڕازیبون بکات لەگەڵ ئێمە تاوەكو ئەو ڕادەیەی کە تەنیا دەیەوێت بمێنێتەوە و ئەمە ئامانجی ئێمەیە.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: هیچ شتێک لە گرێبەستەکاندا نەنوسراوە، بەڵام هەندێکجار ئەو بەڵێنانەی کە لەسەر کاغەز نەنوسراون، ڕێککەوتنیشن، و دەزانین ئەگەر پێویستی بە جوڵەیەک هەبێت لە داهاتودا دەتوانین قسە لەگەڵ یەکتر بکەین، هیوادارم پێویست نەکات ئەوە بکەین، چونکە خابی ئەگەر بمێنێتەوە لە لیڤەرکوزن دڵخۆش دەبێت.