خەندان سپۆرت
دەنگدانەوەکانی هەڵوەشاندنەوەی گۆڵەکەی لویس دیاز لە کاتی یارییەکەی تۆتنهام بەرانبەر لیڤەرپول، لەو یارییەی کە لە ڕکابەرییەکانی خولی ئینگلیزی بەڕێوەچو، هێشتا لە ئینگلتەرادا زۆرترین دەنگۆی لەسەرەو زاڵە بەسەر دیمەنەکانی ئینگلتەرادا.
یارییەکەی نێوان تۆتنهام و لیڤەرپول لە قۆناغی حەوتەمی خولی ئینگلیزی کۆتایی هات و ڕۆژی شەممەی ڕابردو ڕیدز بە دو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک دۆڕا.
بەپێی ئەوەی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، دابەشبوون لەنێوان لیژنەی ناوبژیوانان لە خولی نایابی ئینگلیزیدا هەیە، بەهۆی داواکارییەکەی لیڤەرپول سەبارەت بە گۆڵەکەی لویس دیاز کە هەڵوەشایەوە.
یانەی لیڤەرپول داوای لە لیژنەی ناوبژیوانان کرد کۆپییەکی تۆمارە کاسێتەکانی نێوان ناوبژیوانی یارییەکە و ناوبژیوانانی تەکنەلۆجیای ڤیدیۆیی لە کاتی یارییەکەیان بەرامبەر تۆتنهام وەربگرن.
ئەندامان لەسەر بڕیاری ڕێگەدان بە بڵاوکردنەوەی ئەو تۆمارانە دوبەرە بون، دوای ئەوەی بەشێک لە ئەندامانی لیژنەی ناوبژیوان بینییان کە پێویستە بە نیشاندانی شەفافیەتی دەستبەجێ دان بەو هەڵەیەدا بنێن، بەڵام ئەم بۆچونە بە دژایەتی بەرەوڕو بووەوە.
بەڵام ڕۆژنامە ئینگلیزییەکە بڵاویکردەوە، لە کۆتاییدا لیژنەکە بڕیاریدا تۆمارە تەواوەکانی گفتوگۆکان بڵاوبکاتەوە، بەڵام بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە چەند گفتوگۆیەک ئەنجامبدرێت، بەمەبەستی دیاریکردنی وادەی بڵاوکردنەوە و وادەی دەرچونی، بەتایبەتی لەدوای ڕوداوەکەوە هێشتا جێگەی پێداچونەوەیە.
بەفەرمی لیژنەی ناوبژیوانانی پریمەرلیگ داوای لێبوردن دەکات بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی گۆڵەکەی ڕیدز لە یارییەکەی تۆتنهام بەرامبەر لیڤەرپول، قەیرانەکە بۆ دارێن ئەنگلێند، ناوبژیوانی ڤیدیۆیی یارییەکەی تۆتنهام بەرامبەر لیڤەرپول دەگەڕێتەوە، کە پێشتر گۆڵەکەی لویس دیاز لەلایەن سیمۆن هوپەرەوە هەژمارکرابو، هەروەها پێداچونەوەی ڤیدیۆکە پەیوەندی بە پشتڕاستکردنەوەی بڕیارەکەوە هەبووە یان نا، بەڵام سەرەتا یارییەکە بڕیاری لەسەر درا ئۆفساید.
دوای پێداچونەوە بە یارییەکە، ئینگلۆند ناوبژیوانی گۆڕەپانەکەی ئاگادارکردەوە کە پشکنینەکە تەواو بووە، ئەمەش مانای وایە هیچ گۆڕانکارییەک لە بڕیارەکەی ناوبژیواندا ڕوینەداوە، بۆیە هوپەر تێگەیشت کە گۆڵەکە ئۆفسایدە.
لیژنەی ناوبژیوانان بە فەرمی دانیان بەوەدا نابو کە گۆڵەکەی لویس دیاز دروستە و دەبو لە کاتی یارییەکەدا هەژمار بکرایە، بەڵام تەکنەلۆجیای ڤیدیۆیی لە ئەرکەکانیدا شکستی هێنا و بابەتەکەی بە هەڵەیەکی مرۆیی وەسف کرد.