خەندان سپۆرت
تیروپشکی پاڵەوانێتی جیهانی تۆپی دەستی یانەکانی سوپەر گڵۆب 2023 کە لە مانگی نۆڤەمبەری داهاتو لەلایەن سعودیەوە میوانداری دەکرێت ئەنجامدرا، كە تێیدا یانەی ئەهلی میسری لەگەڵ بەرشەلۆنەی ئیسپانی و ئەلنوری سعودی کەوتە کۆمەڵەی یەکەم.
ئەم پاڵەوانێتییە لە 7 تاوەكو 12ی ئەم مانگە لە شاری دەمامی سعودیە بە بەشداری 12 تیم بەڕێوەدەچێت.
یانەی ئەهلی بەشداری پاڵەوانێتییەکە دەکات، وەک پاڵەوانی جامی سوپەری ئەفریقا، هەروەها دوەم بەشداریکردنە لەسەریەک بۆ یانەی ئەهلی دوای بەشداریکردنی لە خولی ساڵی ڕابردو، هەروەها چوارەم بەشدارییە لە مێژوی شەیتانە سورەکاندا.
لە لایەکی دیکەوە، باقی ئەنجامەکانی گروپەکانی “سوپەر گڵۆب” بەم شێوەیە بو:
گروپی دووەم: فۆکس بەرلینی ئەڵمانی، ئەلکویت لە کوێت، سان فێرناندۆی ئەرجەنتین.
گروپی سێیەم: ماگدیبورگی ئەڵمانی، زانکۆی ئوسترالیای کوینزلاندی، خلیجی سعودیە.
کۆمەڵەی چوارەم: کێلسی پۆڵەندی، سانفرانسیسکۆی ئەمریکی، نەجمەی بەحرەینی.
یانەی ماگدیبۆرگی ئەڵمانی پاڵەوانی دوایین پاڵەوانێتییە، دوای ئەوەی بە ئەنجامی 41-39 گۆڵ لە بەرشەلۆنەی هاوتا ئیسپانییەکەی بردەوە.