خەندان سپۆرت
فیدراسیۆنی خلیسکانی سەر بەفر لە نەمسا ڕایگەیاند، دانیێلا ئێراچکۆ شولز، یاریزانی ئەستێرەی خلیسکێنەی سەر بەفر، پاڵەوانی پێشوی جیهان، کۆتایی بە ژیانی پیشەگەری خۆی هێناوە.
فیدراسیۆنەکە ڕونیکردەوە کە ئیراچکۆ شولز تەمەن 39 ساڵ بەهۆی کێشەی بێزارکەری پێکانەوە بڕیاری وازهێنانی داوە.
ئێراچکۆ شولز لە ئۆڵۆمپیادی زستانەی 2014 میدالیای زیوی بەدەستهێنا، هەروەها 8 میدالیای لە پاڵەوانێتی جیهانی بەدەستهێنا، دیارترینیان بەدەستهێنانی میدالیای زێڕ بو لە خولی 2011.
یەکەم نەمسایی بو کە جامی جیهانی خلیسکێنەی سەر بەفر بباتەوە، لە ساڵی 2015.
هەروەها لە ماوەی زیاتر لە دو دەیەی ژیانی وەرزشیدا، ئیراچکۆ شولز بووە یەکەم وەرزشوان کە نزیکەی 200 مەتر لەسەر گردێکی بەرزی فڕی بێت، بازدانێکی نافەرمی کە لە ساڵی 2003 تۆماری کردووە.
ئیراچکۆ شولز دەڵێت: کاتی ئەوە هاتووە کۆتایی بە ژیانی وەرزشی خۆم بهێنم، ئەوانەی من دەناسن دەزانن کە حەزم دەکرد بەردەوام بم، بەڵام کاتێک دەتوانیت بۆ ماوەیەکی وا درێژ وەرزشەکەت ئەنجام بدەیت، نابێت گلەیی بکەیت، ئەوە کاتێکی نایاب بو.