خەندان سپۆرت
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی، دەیڤد ئەنچیلۆتی یاریدەدەری ڕاهێنەری ستافی تەکنیکی یانەی ڕیال مەدرید، گرەوێکی گرنگی بەرانبەر باوکی، ڕاهێنەری دێرین، کارلۆ ئەنچیلۆتی، بردەوە.
تۆڕی "دیفێنسا سێنتڕاڵ"ی ئیسپانی بڵاویکردەوە، دەیڤد و باوکی گرەوێکی زۆریان لەسەر سەرکەوتنی خۆسێلۆی هێرشبەر لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید کردوە، ئەویش پێداگری لەسەر بونی یاریزانە تەمەن 33 ساڵەکە کردوە لە پێکهاتەی سەرەکیدا.
لەڕاستیدا خۆسێلۆ ئەو گۆڵەی تۆمارکرد کە مێرێنگێز دوێنێ یەکشەممە لە گەڕی پێنجەمی خولی ئیسپانیا لە یانەی ڕیال سۆسیداد (2-1)ی بردەوە.
ئەنچیلۆتی جونیۆر پێی وایە خۆسێلۆ هێرشبەرێکی کلاسیکە و بەرگریکاران ڕادەکێشێت و شوێن و ئازادی زیاتر دەدات بە ڕۆدریگۆ گۆس بۆ ئەوەی پێشبکەوێت.
لەلایەکی دیکەوە ڕاهێنەرەکە پێی باش بو لە سەرەتای وەرزدا ڤینیسیۆس جونیۆر و ڕۆدریگۆ گۆس لە هێڵی پێشەوە یاری بکەن و خۆسێلۆ لەسەر کورسی یەدەگ بێت.
بەڵام خۆسێلۆ خۆی سەلماند لە یارییەکەی بەرانبەر سۆسیداد، و گۆڵی دوەمی تیمەکەی لە خولەکی 60 بە لێدانی سەر تۆمارکرد، دوای ئەوەش دەیڤد چووە لای باوکی بۆ ئەوەی ئاهەنگ بگێڕێت، بیری هێنایەوە کە بیرۆکەی ئەوەی هەیە گرەو لەسەر ئەو هێرشبەرە بكات، لەبری ئەوەی یاریزانێکی دیکەی وەک برایم دیاز هەبێت.