بایرن بەنیازە ڕیاڵ مەدرید لە گرێبەستێكی بەهێز بێبەش بکات

05:19 - 13/09/2023

3689جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ناوی ئەلفۆنسۆ دەیڤزی کەنەدی و یاریزانی بایرن میونشن، لەم دواییانەدا ناوی بە یانەی  ڕیال مەدریدەوە دەبەسترێتەوە سەرەڕای ئەوەی گرێبەستی هەیە لەگەڵ باڤاریان تاوەكو هاوینی 2025.

ئەلفۆنسۆ دەیڤز یەکێکە لە پایە سەرەکییەکانی بایرن میونشن، ئەمەش وایکردووە باڤاریان هەوڵی پاراستنی بدات لە ترسی ئەوەی لە داهاتویەکی نزیکدا بۆ هەر تیمێک بڕوات.

ماڵپەڕی "سپۆرت 1" ڕۆشنایی خستە سەر دۆخی ئێستای دەیڤز، بەتایبەتی دوای ئەو گۆڕانکاریانەی ئەم دواییە لە ئیدارەی باڤاریا ڕویاندا.

ئاماژەی بەوەشکردوە، دانوستانەکان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەیڤز لە دوای ڕۆیشتنی حەسەن ساڵحامیدزیچ بەڕێوەبەری وەرزشی ڕاگیراون، کە پێشتر لەگەڵ نوێنەری یاریزانەکە گفتوگۆی کردووە.

ئیدارەی نوێ دەیەوێت گفتوگۆکان تەواو بکات، بەڵام ڕوبەڕوی ئەرکێکی قورس دەبێتەوە بۆ ئەوەی لە ڕوانگەی وەرزشی و داراییەوە، بریکارەکەی، نیک هۆسێر، ڕازی بکات، بۆ ئەوەی ڕەزامەندی بەدەستبهێنێت.

بایرن میونشن لە دانوستانەکانی پەیوەست بە بەشداریکردنی بەڕێوەبەری تەکنیکی نوێی مارکۆ نێپ لە گرێبەستی هێنانی دەیڤز بۆ میونشن، ئەمەش وایکرد پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ بریکارەکەی هەبێت.