خەندان سپۆرت
تۆماس مۆلەر ئەستێرەی یانەی بایرن میونشن دوپاتی کردەوە کە لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەمریکی یانەی ئینتەر میامی باشترین یاریزانە لە مێژوی تۆپی پێدا و دانی بە باڵادەستی خۆیدا ناوە بەسەر کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەستێرەی سعودی یانەی نەسر.
مۆلەر ڕونی کردەوە کە مێسی باشترینە بەهۆی "باشترین و وردبینی"یەوە، جەختیشی کردەوە کە "زۆر کاریگەرە لە تۆمارکردنی گۆڵ و بەدەستهێنانی ژمارە پێوانەییەکان و نازناوەکان".
سەبارەت بە کریستیانۆ وتی: کاندیدێکی بەهێزە لە دو بەشی ئامار و نازناوەکاندا، بەڵام مێسی بە سادەیی وردتر و جیاوازترە.
مێسی توانی نازناوی جامی جیهانی لە قەتەر بەدەست بهێنێت، لە بەرانبەردا ڕۆناڵدۆ لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا کرایە دەرەوە.