خەندان سپۆرت
تۆماس مۆلەر ئەستێرەی یانەی بایرن میونشن بۆچونی خۆی سەبارەت بە ئەگەری گواستنەوەی هاری کەین هێرشبەری تۆتنهام بۆ یانە ئەڵمانیەكە لەم هاوینەدا خستەڕو.
پاڵەوانی ئەڵمانی لەگەڵ تۆتنهام دانوستانێکی چڕ و پڕی کرد بۆ گواستنەوەی کەین، کە تاوەكو هاوینی 2024 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە.
لە میانی لێدوانەکانیدا بۆ ڕۆژنامەی "بیڵد"، مۆلەر ڕەتیکردەوە بە درێژی باس لە گرێبەستە ئەگەرییەکەی کەین بکات و وتی "تاوەكو هێشتا بابەتەکە کۆتایی نەهاتووە، شایەنی باسکردن نییە".
لە وەڵامی پرسیارێکدا کە کاتێک گرێبەستەکە تەواو بو چەندە دڵخۆش دەبێت لەگەڵ کەین، بە پێکەنینەوە وەڵامی دایەوە و وتی: کەسم نەدۆزیوەتەوە کە حەز بە یاریكردن لەگەڵ كەین نەكات.
تۆتنهام یەکەم ئۆفەری بایرن میونشنی ڕەتکردبوەوە کە بەهای 70 ملیۆن یۆرۆ بو، جگە لە پاداشت كردنی تایبەتی یاریزانەكە.
لە چوارچێوەیەکی دیکەدا مۆلەر جەختی لەسەر خواستی خۆی کردەوە بۆ ناسینی دو هاوکارە نوێیەکەی بی ناوەکانی ڕافایل گێرێرۆ و کۆنراد لایمەرن و دەڵێت "بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی ناسینی خێرای ئەوانم".