بایرن میونشن دەیەوێت هێرشبەرێكی سوپەر بگوازێتەوە

02:36 - 27/06/2023

3493جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ڕۆژنامەی زە ئەتلەتیکی بەریتانی بڵاویکردوەتەوە، بایرن میونشن بەفەرمی ئۆفەرێکی بۆ گواستنەوەی هاری کەین هێرشبەری یانەی تۆتنهام پێشکەش کردوە.

بایرن میونشن دەیەوێت قەرەبوی ڕۆیشتنی ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی بکاتەوە، کە وەرزێکی تەواو دەبێت چوەتە یانەی بەرشەلۆنە.

بەگوێرەی ماڵپەڕە بەریتانییەکە، یانەكەی باڤاریا ئۆفەرێکی فەرمی بە بڕی 70 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنەوەی کەین پێشکەش کردوە، ئەمە جگە لە هاندانێکی دارایی زیاتر بۆ تۆتنهام.

بایرن بەخێرایی ئەو ئۆفەرەی پێشکەش کرد بۆ ئەوەی یەکێک لە داواکارییەکانی تۆماس توخێلی ڕاهێنەر بۆ وەرزی داهاتو جێبەجێ بکات و هەوڵی ئەوە بدات ڕێگا لە زۆرێک لە یانەکان بگرێت کە دەیانەوێت کاپتنی ئینگلتەرا بخەنە نێو تیمەكەیانەوە، وەک ڕیاڵ مەدرید و مانچستەر یونایتد و مانچستەر سیتی.