لیستی یاریزانانی مانچستەر سیتی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئینتەرمیلان

06:29 - 08/06/2023

4083جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی پێکهاتەی خۆی بۆ یاری کۆتایی چامپیۆنس لیگ بەرانبەر ئینتەرمیلان ڕاگەیاند.

لیستی یانە ئینگلیزییەکە شایەتحاڵی ئامادەبونی کایل واکەر بو کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بەهۆی ئازاری پشتەوە بەشداری مەشقەکانی یانەكەی نەکرد.

لیستی یاریزانانی مانچستەر سیتی بەم شێوەیەیە:

گۆڵپارێزان.. ئیدێرسۆن، ئۆرتێگا، کارسۆن.

بۆ هێڵی بەرگری.. کایل واڵکەر، ڕۆبن دیاز، جۆن ستۆنز، ناثان ئاکێ، ئیمریک لاپۆرت، گۆمێز، مانوێل ئاکانجی، ڕیکۆ لویس.

هێڵی ناوەڕاست.. کاڵڤین فیلیپس، گۆندۆگان، ڕۆدری، کیڤن دی برۆین، بێرناردۆ سیلڤا، پیرۆنی.

بۆ هێڵی هێرشبەری.. هالاند، جاک گریلیش، جولیان ئەلڤارێز، ڕیاز مەحرێز، فیل فۆدن، پاڵمەر.