کلۆپ بۆ ماک ئالیستەر: یاریزانێکی نایاب و ئەزمونێکی زۆری هەیە

05:44 - 08/06/2023

2282جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

یۆرگن کلۆپی ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپوڵ پێشوازی لە گواستنەوەی ئەلێکسیس مەک ئالیستەری یاریزانی تۆپی پێی ئەرجەنتینی کرد.

هێرشبەرە پێشوەکەی برایتۆن ڕۆژی پێنجشەممە بە 35 ملیۆن پاوەندی گواستنەوەی بۆ ئەنفیڵد ڕاگەیەندراو گرێبەستەكەشی تاوەكو ساڵی 2028 دەبێت.

کلۆپ دەڵێت: ئێستا یاریزانێکی دیكەی زۆر بەتوانا و زیرەکمان لە لیستەکەدا هەیە، ئەمەش هەواڵێکی نایاب و ناوازەیە، پێموانییە پێویست بکات زۆر لەسەر لێهاتوییەکانی ئەلێکسیس بڵێم، چونکە هەموان پێشتر زانیارییان لەسەری هەبوە.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ڕونە کە ماک ئالیستەر دەتوانێت لە پۆستە جیاوازەکاندا یاری بکات، ئێمە ماوەیەکی زۆرە دەیناسین، منیش سەیری گەشەکردنیم دەکرد لە گەنجێکەوە بوە ئەو پیاوەی کە یارمەتی هەڵبژاردەکەی داوە بۆ بەدەستهێنانی مۆندیال.

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕاستە تەمەنی تەنیا 24 ساڵە، بەڵام لە ئێستاوە ئەزمونێکی زۆری هەیە و یاریزانێکی نایاب و ناوازەیە، شوێنی گەشەکردنی هەیە.