چاڤی: لیڤاندۆڤسكی سەركردەیەكی سروشتیە

05:14 - 08/06/2023

2154جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

دوای كۆتایی هاتنی ئەم وەرزەی خولی یانەكانی ئیسپانیا، چاڤی هێرناندێزی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە نوێترین لێدوانیدا باسی لە چەند یاریزانێكی تیمەكەی كرد.

چاڤی: دیمبلی لە هەمو کەس زیاتر دەربارەی تۆپی پێ دەزانێت، هەربۆیە كاتێك روبەروی ركابەرەكانی دەبێتەوە ترس دەخاتە دڵیانەوە.

چاڤی: دی یۆنگ چەند سیفەتێكی سەرنجڕاکێشی هەیە، ئەو یاریزانێکی گەورەیە، ئێمە پێگەیەکی نمونەییمان بۆ دۆزیوەتەوە، ئەو تەنیا پێویستی بە چەند وردەكارییەكی بچوك هەیە بۆ ئازایەتی زیاتر.

چاڤی: من کۆندیم نەگواستوەوە بۆ ئەوەی وەک هێڵی بەرگری ڕاست یاری بکات، بەڵام ئەوە شتێکی لەناکاو بو، ئەویش زۆر بەباشی ئەنجامی داوە بەڵام ئەوە ڕونە کە ئێمە یاریزانێكی هێڵی بەرگری ڕاستمان لەدەست داوە.

چاڤی: لیڤاندۆڤسکی ئەم وەرزە سەرکردەیەكی مەزن بوە، ئەو لێرە زۆر دڵخۆشە، ئێمە باسی یاریزانێکی جیهانی دەکەین ڕۆبێرت سەرکردایەتیەکی خێرای بە ئێمە بەخشی، ئەو براوەیەکی بێ وێنەیە.

چاڤی: زو یان درەنگ ئاراوخۆ کاپتنی بەرشەلۆنە دەبێت، ئەو سەرکردەیەکی سروشتییە.

چاڤی: گاڤی سۆز دەخاتە ناو هەمو شتێکەوە، کاتێک ئەو دەبینم لە یاریگا ڕادەکات،زۆر سەرئەنجام رادەكێشێت، ئەو زۆر نایابە، ئەو بە هەردو پێیەوە باشە و کەسایەتیەکی دڕندەی هەیە.