ڕیال مەدرید لەگەڵ دۆرتمۆند ڕێککەوت بۆ گواستنەوەی بێلینگهام

05:53 - 07/06/2023

2449جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

یانەی ڕیال مەدرید هەمو شتێكی یەکلایی کردەوە بۆ گواستنەوەی جۆدی بێلینگهامی ئەستێرەی ئینگلتەرا لە یانەی بروسیا دۆرتمۆند.

چەند ڕاپۆرتێکی جێی متمانە پشتڕاستی دەکەنەوە کە یانەی ڕیال مەدرید لەگەڵ دۆرتمۆند گەیشتوەتە ڕێککەوتن بۆ ئەوەی ئەو یاریزانە بە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ بخاتە نێو یاریگاکانەوە، بەو پێیەی گرێبەستەکەی بۆ ساڵی 2029 واژۆ دەکات.

بێلینگهامی تەمەن 19 ساڵ، لە هاوینی 2020 لە یانەی بیرمینگهام سیتی بە بڕی 25 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە دۆرتمۆندەوە کرد.

بێلینگهام 24 یاری نێودەوڵەتی لەگەل هەڵبژاردەی ئینگلتەرا كردوە، كە تێیدا بە شێوەیەكی سەرەكی بەشداری سەرجەم یارییەكانی مۆندیالی 2022 کردوه و گۆڵێكی تۆمار كردوە و گۆڵێكیشی بۆ هاوڕێكانی دروست كردوە.

لە ئێستادا یانەی بڕوسیا دۆرتمۆند رۆیشتنی ئەو یاریزانەی ڕاگەیاندوە و لەگەڵ ئەوەشدا بە فەرمی چونی بۆ ریاڵ مەدرید پشتڕاستكراوەتەوە.

پێشبینی دەکرێت لە چەند هەفتەی داهاتودا ڕیاڵ مەدرید سەرنجی خۆی لەسەر هاری کەینی هێرشبەری تۆتنهام چڕ بکاتەوە.