خەندان سپۆرت
ماڵپەڕی (لی10سپۆرت)ی فەرەنسی ئاشکرایکردوە، یانەی چێڵسی دەستیکردوە بە گفتوگۆ لەگەڵ پاریس سانجێرمان بۆ بەدەستهێنانی خزمەتگوزاریی یاریزانە بەڕازیلییەکەی، نیمار دا سیلڤا، لە گواستنەوەکانی هاوینەی داهاتودا.
یانە ئینگلیزییەکە کار لەسەر ئەوە دەکات بە خێرایی گرێبەستەکە یەکلایی بکاتەوە، ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی بونی زۆرێک لە یانەکان کە هاوکات دەیانەوێت نەیمار لەخۆ بگرن، بە سەرۆکایەتی مانچستەر یونایتد و نیوکاسڵ یونایتد.
وە پێگەكە ئاماژەی بەوە کردوە کە چێڵسی پابەندە بە گواستنەوەی نەیمار لەسەر داوای ماوریسیۆ پۆچیتینۆی ڕاهێنەر کە پێشتر لە وەرزی 2021 بۆ 2022 ڕاهێنەری سان جێرمانی کردوە و تواناکانی ئەو یاریزانە بەڕازیلییە باش دەزانێت.
جێگای سەرنجە یانە فەرەنسییەکە بە دوای ڕزگاربون لە نەیمار دەگەڕێت و چاوەڕێی ئۆفەرێکی گونجاوە بۆ ئەوەی وازی لێبهێنێت دوای ئەوەی یانەکە بڕی 222 ملیۆن یۆرۆی داوە و ئەمەش بڕە پارەیەکی پێوانەییە و لە هاوینەی مێرکاتۆ لە ساڵی 2017 لە بەرشەلۆنە خزمەتەکانی بەدەستهێناوە.