خەندان سپۆرت
ئەستێرە سویدییەکە، زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ پێکهاتەی خوازراوی ئاشکراکرد، کە بەدرێژایی ژیانی وەرزشی لەگەڵ زۆرێک لە یانە گەورەکاندا یاریی کردوە.
ئیبراهیمۆڤیچ چەند ڕۆژێک لەمەوبەر وازهێنانی خۆی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی وازهێنانی لە یانەی میلانی ئیتاڵی پشتڕاستکردەوە كە لە کۆتایی گرێبەستەکەی لەگەڵ ڕۆسۆنێری واز لە یاریكردن دەهێنێت.
لە کتێبەکەیدا “من تۆپی پێم”، کە ئەستێرە سویدییەکە دیارترین ساتەکانی ژیانی پیشەگەری خۆی باس دەكات،لەگەڵ ئەوەش ئیبراهیمۆڤیچ پێکهاتەی دڵخوازی خۆیی بۆ ئەو یاریزانانەی ئاشکرا کردوە کە لەگەڵیاندا لە یاریگاکاندا یاری كردوە.
پێکهاتەی دڵخوازی ئیبراهیمۆڤیچ
گۆڵپارێز.. جیانلویجی بوفۆن
هێڵی بەرگری.. لیلیان تورام - تیاگۆ سیلڤا - ئەلیساندرۆ نێستا - ماکسوێڵ
هێڵی ناوەڕاست.. چاڤی هێرناندێز - ڤیێرا - پاڤێل نێدڤێد
هێڵی هێرشبەری.. لیۆنێل مێسی - ئیبراهیمۆڤیچ - ڕۆناڵدینیۆ
کورسی یەدەگ.. (خولیۆ سیزار - فابیۆ کاناڤارۆ - جینارۆ گاتۆسۆ - ئەندرێاس ئینێستا - کلارنس سیدۆرف)