رۆژنامەكان وردەکاری گرێبەستی ڕیاڵ مەدرید بۆ گواستنەوەی بێلینگهام ئاشکرا دەکەن

02:22 - 07/06/2023

1646جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

تۆڕی "ئێل ديباتی"ی ئیسپانی ئاشکرایکردوە، یاریزانی یانەی بروسیا دۆرتمۆند، جود بێلینگهام، بۆ ماوەی 6 وەرز ڕو لە یانەی ڕیال مەدرید دەکات، بە موچەی ساڵانەی 10 ملیۆن یۆرۆ، ئەمە جگە لە دەستکەوتەکانی لە مافی وێنە و ڕێکلام.

تۆڕەکە ئاماژەی بەوە کردوە، گواستنەوەی جود بێلینگهام، لەسەر خەزێنەی ڕیال مەدرید 100 ملیۆن یۆرۆی تێدەچێت، لەگەڵ بەهای شكاندنی گرێبەستەكەی كە ملیارێك یۆرۆیە.

جێگای سەرنجە، بەگوێرەی زۆرێک لە هەواڵی ڕۆژنامەوانییەکان، یانەی ڕیال مەدرید لەگەڵ یاریزانە 19 ساڵانەکە گەیشتوەتە ڕێککەوتن بۆ ئەوەی لە هاوینی داهاتودا تواناكانی ئەو یاریزانە بخاتە نێو تیمەكەی، هەروەها ریاڵ مەدرید ئەوەی ماوە لەگەڵ بەرپرسانی بروسیا دۆرتمۆند کۆببێتەوە لەسەر وردەکارییەکانی گرێبەستەکە.