وردەکاری ئۆفەرە سەرسوڕهێنەرەكەی ئینتەر میامی بۆ مێسی

02:05 - 07/06/2023

3650جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ڕۆژنامەی ئەتلەتیک ئاشکرایکردوە، لە چەند کاتژمێری ڕابردودا یانەی ئینتەرمیامی ئۆفەرێکی سەرسوڕهێنەری بۆ لیۆنێل مێسی ناردوە، ئێستاش بڕیارەکەی ئەو ئەستێرە ئەرجەنتینییە تەنیا لە ئۆفەرەکانی ئینتەر میامی و بەرشەلۆنەدا سنوردارە، هەروەها بیرۆکەی یاریکردن بۆ یانەی هیلالی سعودی ڕەتکردوەتەوە.

ئۆفەرەکەی ئینتەر میامی بۆ مێسی، ڕێژەیەکی لە داهاتی پلاتفۆرمی “ئەپڵ +” بۆ بەشداربوانی نوێ لە کاتی واژۆکردنی گرێبەستەکانی گواستنەوەی بۆ تیپەکە لەخۆدەگرێت، ئەمە جگە لەوەی ڕێژەیەک لە قازانجی خولی ئەمریکی، لە گرێبەستی سپۆنسەری “ئەدیداس”ەوە ” بۆ تیمە بەشداربوەکان تێدایە.

هەروەها ئینتەر میامی پێشنیاری بۆ میسی کردوە بۆ بەدەستهێنانی تیمێک كە مێسی خاوەندارێتی بكات کە بەشداری خولی ئەمریکی دەکات دوای وازهێنانی لە یاریكردن.

جێگای سەرنجە کە ئەدیداس لە ساڵی 1996ەوە سپۆنسەری خولی ئەمریکی دەکات، ئەو کاتە گرێبەستی نێوان هەردولا تاوەكو ساڵی 2030 نوێکرایەوە، بە بەهای 830 ملیۆن دۆلار، ئەمە جگە لەوەی سپۆنسەری سەرجەم تیپەکانی بەشداری پێشبڕکێکە دەکات، هەروەها هەمو ئامێرەکانی بۆ دابین دەکات ، جا چ جل و بەرگ بێت یان پێڵاو.

وە لەکاتێکدا پلاتفۆرمی “ئەپڵ” یارییەکانی خولی ئەمریکی لە ڕێگەی خزمەتگوزاری “پەخشی دیجیتاڵی” پەخش دەکات، بەپێی گرێبەستێکی 10 ساڵە، بە بەهای دارایی 2.5 ملیار دۆلار.

نیشانەکردن

#مێسی