بنزیما بەعەرەبی قسە دەکات

12:07 - 07/06/2023

1528جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

یانەی ئیتیحاد پاڵەوانی خولی پیشەگەری سعودیە، گرێبەستی لەگەڵ کەریم بنزیمای فڕەنسی لە یانەی ڕیال مەدرید تا ساڵی 2026 راگەیاند، بنزیمە دوای واژۆکردنی رێککەوتنەکە بە زمانی عەرەبی قسەیکرد.

یانەی ئیتیحاد دیمەنێگی ڤیدیۆیی بنزیمەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکردەوە و تیایدا کاروانی هونەری و لێهاتویەکانی پیشان دەدات، هەروەها لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەرکەوتوە کە یاریزانە فڕەنسییەکە گرێبەستەکەی واژۆکردوە و درێسی یانەکەی بەرزکردوەتەوە، کە ساڵی 2026ی لەسەر نوسراوە.

بنزیما لە گرتە ڤیدیۆکەدا بەزمانی عەرەبی دەڵێت، "من بە پەرۆشم بۆ بینینی ئێوە لە جەددە".

بنزیما براوەی تۆپی زێڕین، ئەمڕۆ لە مەراسیمێکی بچوک و تایبەتدا، بەبێ ئامادەبونی هاندەران و میدیاکان، ماڵئاوایی لە  ڕیاڵ مەدرید کرد، دوای ئەوەی ماوەی ژیانی وەرزشی لەدوای 14 ساڵ تەواوبو.

هێرشبەرە تەمەن 35 ساڵە فڕەنسیەکە بە ڕەزامەندی هەردولا یانەکەی بەجێهێشت، بۆ ئەوەی بچێتە یانەی ئیتیحادی سعودی، ئەوەش بۆندێک کە میدیاکان بە بەهای زیاتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ کە دەکاتە 106.93 ملیۆن دۆلار مەزەندەی دەکەن.

بنزیما لە ساڵی 2009 لە ئۆڵۆمپیک لیۆنەوە پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵەوە کرد و دوای ئەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە ساڵی 2018 ڕوی لە یانەی یۆڤانتۆس کرد، بوە هێرشبەری یانەکە و گۆڵکاری سەرەکی یانەکە.

بنزیما 354 گۆڵی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید تۆمارکرد و لە ڕیزبەندی دوەمی لیستی گۆڵکارانی یانەکەدایە بەدرێژایی مێژوی یانەکە، لەدوای ڕۆناڵدۆوە.

بنزیمە باشترین وەرزی خۆی لە وەرزی 2021-2022 پێشکەش کرد و توانی 44 گۆڵ لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان تۆمار بکات، سەرکردایەتی یانەکەی کرد بۆ چەسپاندنی پێشەنگی و بردنەوەی نازناوی ئەوروپا بۆ 14هەمین جار لە مێژویدا، ئەمە جگە لەوەی نازناوی خولی ئیسپانیای بەدەستهێنا.