دی ماریا: ڕۆیشتنم لە یۆڤانتۆس ئازارم بۆ دروست دەکات

06:44 - 06/06/2023

1733جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ئەنخێل دی ماریا یاریزانی ئەرجەنتینی دوای ئەوەی وەرزێک لە یانەی خانمە پیرەکە بەسەری برد، بەفەرمی ڕۆیشتنی خۆی لە یۆڤانتۆس ئاشکرا کرد.

گرێبەستەکەی دی ماریا لەگەڵ یۆڤانتۆس لە سیی حوزەیران کۆتایی دێت، هەروەها دەتوانێت بە خۆڕایی گرێبەست لەگەڵ هەر تیپێک بکات كە خۆی بیەوێت.

دی ماریا پەیامەکەی لە سۆشیال میدیا بڵاوکردەوە و لەسەری نوسرابو: “کۆتایی، ئێستا گەیشتومەتە ئەوە، دوای ئەوەی ماوەیەک زۆر دڵخۆش بوم لە یۆڤانتۆس”.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە بێدەنگی دەچمە تیپێکی دیكە، هەوڵمدا هەمو شتێک ببەخشم بە یۆڤانتۆس، هەوڵمدا یارمەتیم بدەم لە سەختترین ساتەکاندا كە پێیدا تێپەڕی.

لە کۆتاییدا وتی: ڕۆیشتنی من لە یۆڤانتۆس ئازار و تاڵیم بۆ دروست دەکات، چونکە نەمتوانی هاندەرانی دڵخۆش بکەم، دەبێت هەمو شتێک لە ئێستاوە کۆتایی پێبێت، هەمو کەسێک لە ژوری جلگۆڕین زۆر سوپاسگوزارن بۆیان، هەروەها دەمەوێت سوپاسیان بکەم بۆ ئەو کاتەی من بەسەری برد".