خەندان سپۆرت
ئەمرۆ بە شێوەیەكی فەرمی كەریم بنزیمای یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید ماڵئاوای لە یانەكەی كرد.
كەریم لە نامەیەكی كراوەدا بۆ هەوادارانی یانەكەی نوسیوە:
دوای ساڵانێکی زۆر لێرە کاتی ئەوە هاتوە ماڵ ئاوایی لەو یانەیە بکەم کە بۆتە ماڵی من ئەویش ڕیاڵ مەدریدە.
من مافی ئەوەم هەبو ئەم درێسە ئەفسوناوییە لەبەر بکەم و نوێنەرایەتی ئەم یانە بکەم، زۆر سوپاسگوزارم بۆ ئەوە.
سوپاس بۆ سەرۆکەکەم، هاوتیمەکەم، ڕاهێنەران، ستاف و هەمو ئەوانەی بەشداریان لە پیشەکەمدا کردوە لە ڕیاڵ مەدرید، پاڵپشتی و متمانەی بێ مەرجتان بە من گرنگ بو بۆ گەشەسەندنی من وەک یاریزان و وەک پیاوێك.
هەرچەندە ڕیاڵ مەدرید جێدەهێڵم، بەڵام هەمیشە بەشێک لەم یانەیە لە دڵمدا هەڵدەگرم ڕیاڵ مەدرید هەمیشە بەشێکی دانەبڕاوە لە ژیانمدا و بەردەوام دەبم لە سەرکەوتنەکانی ئەم تیمە نایابە.
سوپاس بۆ هەموتان بۆ خۆشەویستی و پاڵپشتیەکانتان کە لەم چەند ساڵەدا بە منتان بەخشی، ماڵئاوایی کردن بە هەستێکی قوڵی سوپاسگوزاری و ماڵئاواییەکی سۆزدارییەوە.
گۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆ مەدرید
لەگەڵ هەمو خۆشەویستەکانمدا 🤍🤍