ڕیال مەدرید نزیکە لە یەکلاکردنەوەی گرێبەستی ئەستێرەیەك

06:10 - 05/06/2023

4020جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاشکرایانکردوە، یانەی ڕیال مەدرید نزیکە لە گواستنەوەی کای هاڤێرتزی یاریزانی یانەی چێڵسی لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتودا.

یانەی شاهانە هەوڵدەدات وەرزی داهاتو ڕیزەکانی خۆی بەهێز بکات، دوای رۆیشتنی هەریەكە لە کەریم بنزیما، مارکۆ ئەسینسیۆ و ماریانۆ دیاز، جگە لە ئیدن هازاردی بەلجیکی.

وە لەگەڵ ڤینیسیۆس جونیۆر و ڕۆدریگۆ، ئەوان تاکە دو بژاردەن لە پێکهاتەکەدا، بۆیە یانەی شاهانە هیوادارە گرێبەست لەگەڵ چەند یاریزانێک بکات بۆ پشتگیریکردنی هێڵی هێرشبەری یانەكەی.

ڕیال مەدرید ئامانجی خۆی بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ هاڤێرتز و بەدەستهێنانی خزمەتگوزارییەکانی داناوە، چونکە کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەر پێی وایە ئەو یاریزانە لەگەڵ شێوازی یاریکردنی تیپەکەدا گونجاوە.

بەوتەی ڕۆژنامەنوس کیری هاو، یاریزانە ئەڵمانییەکە ئامادەیە و بە تامەزرۆییەوە بچێتە ڕیاڵ مەدرید، بەهاکەی نزیکەی 60 ملیۆن یۆرۆیە، چێڵسیش بە کەمتر لەو نرخە یاریزانەكە نافرۆشێت.

یاریزانە ئەڵمانییەکە لە ساڵی 2020 بە بڕی 80 ملیۆن یۆرۆ ڕوی لە ستامفۆرد بریج کرد، بەڵام لە ساڵانی ڕابردودا ئاستی دڵخوازی لەگەڵ بلوز پێشكەش نەکردوە.