دۆرتمۆند هەوڵی گواستنەوەی ئەستێرەیەكی مانچستەر سیتی دەدات

05:33 - 05/06/2023

2453جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

یانەی بروسیا دۆرتمۆند پەیوەندی بە کێبڕکێی گواستنەوەی ئیلکای گۆندۆگانەوە کردوە، کە ئەستێرەی پێشوی یانەکەی و کاپتنی ئێستای مانچستەر سیتییە.

گرێبەستی ئەو یاریزانە لە کۆتایی ئەم مانگەدا لەگەڵ یانە ئینگلیزییەكە کۆتایی دێت.

یاریزانە ئەڵمانییەکە لە لایەن هەردو یانەی ئارسناڵ و بەرشەلۆنە گرنگی پێ دەدرێت.

ڕۆژنامەی سپۆرت بیڵد ڕایگەیاندوە، یانەی پێشوی ئەو یاریزانە هەوڵ بۆ گەڕاندنەوەی ئەو یاریزانە دەدات.

گۆندۆگان بە جێگرەوەی جود بێلینگهام دادەنرێت کە یانەی ڕیال مەدرید هەوڵی گواستنەوەی دەدات.

گۆندۆگان لە ساڵی 2016 یانەی بروسیا دۆرتمۆندی بەجێهێشت و ڕو لە تیمی ئێستای مانچستەر سیتی كرد.