ئینزاگی: ڕوبەڕوی باشترین تیمی جیهان دەبینەوە و گواردیۆلاش ڕاهێنەرێکی گەورەیە

05:11 - 05/06/2023

1757جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

سیمۆن ئینزاگی ڕاهێنەری ئینتەرمیلان باسی لە یاریی کۆتایی داهاتوی تیمەکەی کرد بەرانبەر مانچستەر سیتی لە رۆژی شەممەی داهاتو لە یاری کۆتایی چامپیۆنس لیگ.

ئینزاگی لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان وتی: گەشتەکەمان قورس بو، لە تیروپشکەکەوە دەستی پێکرد کە تێیدا بەدبەخت بوین، لەو کاتەدا قسەمان لەگەڵ یەکتر کرد و گوتمان دەتوانین خولێکی مێژویی پێشکەش بکەین لەم پاڵەوانێتییە، وە ئێستا و لێرەدا لە یاری کۆتاییداین.

لوکاکو یان دزێکۆ؟
ئینزاگی وتی: هێشتا بڕیارم نەداوە كامیان لە پێكهاتەی سەرەكی دەبن.

ڕێژەی سەرکەوتنەکان؟
ئینزاگی: ناتوانم هیچ لەوبارەیەوە بڵێم، ئێمە دەزانین کە ڕوبەڕوی بەهێزترین تیپی جیهان دەبینەوە، ئەو تیمەی لەماوەی ٦ ساڵی ڕابردودا پێنج جار لە خولی نایابی ئینگلیزیدا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، دەبێت وریا بین، دەزانین کە ڕاهێنەرێکی گەورەیان هەیە و توانی سەردەمێک بەناوی خۆیەوە لە پرێمەرلیگ تۆمار بکات.