خەندان سپۆرت
فابریزیۆ ڕۆمانۆ كە بە ڕۆژنامەنوسە پسپۆڕەکەی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان ناسراوە ڕاگەیاندوە، مارکۆ ئەسێنسیۆی ئەستێرەی ئیسپانی ڕۆژی دوشەممە دەگاتە پاریس بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی پێش ئەوەی بە فەرمی گرێبەست لەگەڵ پاریس سانجێرمان واژۆ بکات.
ڕۆمانۆ لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئاماژەی بەوە کردوە کە ئەسینسیۆ گرێبەستێک تاوەكو ساڵی 2027 واژۆ دەکات، دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ تیپی شاهانە بە گرێبەستێکی بێبەرامبەر لە ڕیاڵ مەدریدەوە دەچێتە ئەو یانەیە.
هێشتا گومان لەسەر داهاتوی کریستوفر گالتیەی ڕاهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان هەیە، چونکە هەواڵەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە یانە پاریسییەکە لەگەڵ جولیان ناگلسمانی ڕاهێنەری ئەڵمانی کەوتوەتە گفتوگۆ.