خەندان سپۆرت
فابریزیۆ ڕۆمانۆ، پسپۆڕی بەناوبانگی گواستنەوەی یاریزانان چەند رایگەیاند، کەریم بنزیمای ئەستێرەی فڕەنسی گرێبەستێکی لەگەڵ یانەی ئیتیحادی سعودی واژۆکردوە کە تاوەكو ساڵی 2025 بەردەوام دەبێت.
فابریزیۆ ڕۆمانۆ لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر ئاماژەی بەوەکردوە، گرێبەستەکە بژاردەی درێژکردنەوەی بۆ وەرزێکی دیکەش لەخۆدەگرێت.
یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی ڕۆیشتنی ئەفسانەی فڕەنسی کەریم بنزیمای ڕاگەیاند، دوای 14 ساڵ کە لەگەڵ یانە شاهانەییەکە بەسەری بردوە و هەمو نازناوێکی بەدەستهێناوە.
یانەی ڕیاڵ مەدرید قۆناغی بنزیمای بە "لەبیرنەکراو" وەسف کرد، ئەستێرە فڕەنسییەکەی بە "یەکێک لە ئەفسانەی گەورەکانی تیپەکەی" دادەنێت.
کەریم ئەنزیما لە ساڵی 2009 پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە کرد، 14 وەرزیش لەگەڵ تیپەکە یاری کرد، لەو ماوەیەشدا یارمەتی داوە 25 نازناو بەدەستبهێنێت، ئەوەش ژمارەی پێوانەییە بۆ هەر یاریزانێک لە یانە ئیسپانییەکەدا.
لەنێو نازناوەکانیدا 5 خولی پاڵەوانانی ئەوروپا و 5 جامی جیهانی یانەکان و 4 پاڵەوانێتی خولی ئیسپانیا هەیە.