میلان پەیامی ماڵئاوایی بۆ ئیبراهیمۆڤیچ دەنوسێت

04:20 - 03/06/2023

1437جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

میلان نزیکە لە ڕاگەیاندنی ڕۆشتنی زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی هێرشبەری سویدی بە فەرمی، دوای کۆتایی هاتنی وەرزی ئێستا.

گرێبەستەکەی ئیبراهیمۆڤیچ لەگەڵ ڕۆسۆنێری لە کۆتایی ئەم وەرزەدا لە 30ی حوزەیران کۆتایی دێت، چونکە دوای ئەوەی لەم وەرزەدا تەنیا لە 4 یاریدا بەشداری کردوە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی "کالچیۆ مێرکاتۆ"ی ئیتاڵی، میلان پەیامێکی ماڵئاوایی لە زڵاتان ئامادەکردووە، کە بە عەدەسەی کامێراکان چاودێری دەکرا، لافیتە لەسەر گۆڕەپانی یاریگای سان سیرۆ، لەوێدا وشەکانی: "بای زلاتان" دەرکەوتووە.

ئەمڕۆ شەممە ستیفانۆ پیۆلی ڕاهێنەری یانەی میلان لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە داهاتوی زلاتان ڕایگەیاند "ئەو و یانەکە بڕیار لەسەر داهاتو دەدەن".

جێگای سەرنجە ئیبرا لە لیستی تیپەکەدا بۆ کۆتا یاری ئەم وەرزە، کە بڕیارە سبەی یەکشەممە، بەرامبەر هێلاس ڤێرۆنا ئەنجام بدرێت.

نیشانەکردن

#ئیتاڵیا #میلان