ئەسێنسیۆ یانەی داهاتوی دیاری كردوە

05:07 - 01/06/2023

3434جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ڕۆژنامەی "ئاس"ی ئیسپانی ئاشکرایکردوە، یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید، مارکۆ ئەسێنسیۆ، بڕیاریداوە بچێتە ڕیزەکانی پاریس سانجێرمان.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، یانە فەرەنسیەکە بۆ ماوەی 4 بۆ 5 ساڵ گرێبەستێک لەگەڵ ئەو یاریزانە ئیسپانییە ئامادە دەکات، کە دواجار تاوەكو هاوینی 2028 بەردەوام دەبێت.

زۆرێک لە هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە پڕۆژەی نوێی وەرزشی بۆ یانە پاریسییەکە تاوەكو ڕادەیەکی زۆر ئەسینسیۆی قەناعەت پێکردوە.

جێی سەرنجە، بەگوێرەی ڕۆژنامەی "ئاس"، ناوی ئەسێنسیۆ پەیوەندی بە زۆرێک لە یانەکانی وەک ئەستۆن ڤێلا، چێڵسی و لیڤەرپولەوە هەبوە، ئەمە جگە لە یانەكانی ئارسناڵ، بایرن میونشن، ڕۆما، میلان و یۆڤانتۆس.

نیشانەکردن

#پاریس سان جێرمان