وردەکاری گرێبەستی ئینتەر میامی بۆ گواستنەوەی مێسی

04:27 - 01/06/2023

3338جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی، وردەکاریی پێشنیاری یانە ئەمریکییەکەی ئینتەر میامی بۆ گواستنەوەی ئەستێرەی ئەرجەنتینی لیۆنێل مێسی، هێرشبەری پاریس سانجێرمان، ئاشکرا کرد.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، یانە ئەمریکییەکە گرێبەستێکی چوار وەرزی پێشکەش بە مێسی کردوە و موچەی ساڵانەی 50 ملیۆن یۆرۆیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئینتەر میامی هەرچەندە لە ئۆفەری هیلاڵی سعودی باشتر نییە، بەڵام بەرزکردنەوەی ئەو فایلە بۆ میوانداریکردنی ئەمریکا و کەنەدا و مەکسیک بۆ مۆندیالی 2026، هەروەها مێسی خاوەنی ماڵێکە لە ئەمریکا و ئەمەش چانسی یانە ئەمریكیەكەی زیاتر كردوە بۆ بەدەستهێنانی توانكانی ئەو یاریزانە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم ئۆفەرە دەرگای جێبەجێکردنی پلانەکەی بەرشەلۆنە دەکاتەوە بۆ گەڕانەوەی ئەستێرەی پێشوی یانەكە بۆ ڕیزەکانی بلوگرانا لەڕێگەی یانە ئەمریکییەکەوە.