حەكیمی پلانێكی تۆكمەی داڕشتوە

05:57 - 31/05/2023

2414جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ئەشرەف حەکیمی مەغریبی، ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان پلانێکی بۆ گەڕانەوەی بۆ ڕیزەکانی ڕیزەکانی ڕیاڵ مەدرید داڕشت.

وە ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکان ئاماژەیان بەوە کردبو کە حەکیمی هەستی بە ئاسودەیی نەکردوە لە ڕیزەکانی پاریس سانجێرمان، بە هۆکاری کەسی و پیشەیی.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانی، حەکیمی دەیەوێت بگەڕێتەوە یانەی ڕیال مەدرید و هاوکار و هاوڕێکەی لە سانت جێرمان کیلیان مباپێی لەگەڵ خۆیدا ببات.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، حەکیمی بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی ئەوە دەکات دوای کۆتایی هاتنی وەرزی داهاتو ئەم کارە بەدەستبهێنێت، کاتێک مباپێ دەتوانێت بەخۆڕایی باخچەی شازادەکان جێبهێڵێت.

تاکە بەربەست لەبەردەم ڕۆیشتنی حەکیمی لە پاریس سانجێرمان بەردەوامبونی گرێبەستەکەیەتی تاوەكو ساڵی 2026، بەڵام شتەکان دەتوانن ڕو بدەن ئەگەر ڕیاڵ مەدرید ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش بکات بە بڕی 70 ملیۆن یۆرۆ کە بڕە پارەیەكی زۆرە بۆ بەرگریکارێكی باڵی ڕاست.