کەریم بنزیما لەگەڵ فلۆرێنتینۆ پێرێز كۆدەبێتەوە

04:38 - 31/05/2023

1449جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

میدیاکانی ئیسپانیا پشتڕاستیان کردۆتەوە کە فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ڕیال مەدرید، لە ئێستادا کۆبونەوەیەک لەگەڵ کەریم بنزیمای فەرەنسی ئەنجام دەدات، لەناو بارەگای مەشق و ڕاهێنانەکانی تایبەت بە یانەی ریاڵ مەدرید لە “ڤاڵدێبیباس”.

وە ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکان پشتڕاستیان کردبوەوە کە بنزیما نزیکە لە جێهێشتنی ڕیاڵ مەدرید بۆ ئەوەی بچێتە یانەیەكی سعودیە.

گرێبەستەکەی کەریم لەگەڵ ڕیال مەدرید لە کۆتایی وەرزی ئێستای 2022 - 2023 کۆتایی دێت.

بەپێی هەواڵیكی تۆڕی “گۆڵ”ی ئیسپانی، لە ئێستادا کۆبونەوەیەک لە نێوان بنزیما و پێرێز، لەناو شاری وەرزشیی یانەکە بەڕێوەدەچێت، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر داهاتوی یاریزانەکە لەگەڵ مێرنگی.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە بنزیما 3 کاتژمێر و نیو پێش کاتی مەشقەکانی تیپەکە گەیشتوەتە یانەکە، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ یارییەکەی ئەتلەتیک بلباو، لە کۆتا قۆناغەکانی پاڵەوانێتی خولی ئیسپانیا، وەرزی 2022 - 2023.

نیشانەکردن

#ریال مەدرید