خەندان سپۆرت
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاماژەیان بەوە کردوە کە یانەی بەرشەلۆنە لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەدا جارێکی دیکە ڕێگەچارەیەکی دۆزیوەتەوە بۆ گەڕاندنەوەی لیۆنێل مێسی کاپتنی پێشوی ئەرجەنتینی بۆ ریزەكانی یانەكەی.
دوای ئەوەی یانەی بەرشەلۆنە و ئینتەر میامی چونە ناو دانوستانەکان لەسەر ئەگەری کڕین و گرێبەستێکی خواستن بۆ یاریزانە ئەرجەنتینییەکە، بە جۆرێك كە یانەی ئینتەر میامی یاریزانەكە بۆ یانەكەی بگوازێتەوە كە ئەم هاوینە مێسی دەبێتە یاریزانێكی ئازاد.
بەرشەلۆنە دەیەوێت ئینتەر میامی گرێبەستەكە ئەنجحام بدات و دواتر بە خواستن و بۆ ماوەی 18 مانگ مێسی بگەڕێنێتەوە كامپ نۆ، بەو مەرجەی یاریزانە ئەرجەنتینییەکە دوای ماوەی خواستنەكەی بگەڕێتەوە ئینتەر میامی بەردەوام بێت لە یاریكردن لە تۆپی پێ و ماوەیەك درێسی ئەو یانەیەش بپۆشێت.
ئەمە جگە لەوەی كە لە لایەكی دیكەوە مێسی ئۆفەرێکی گەورەی لە یانەی هیلالی سعودی پێگەیشتوە.