سودەکانی ڕاهێنانی وەرزشی پەت پەتێن

02:50 - 31/05/2023

1425جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

زۆر وەرزش هەن كە لە روی تەندروستییەوە گرنگی و بایەخی خۆیان هەیە بۆ مرۆڤ، یەكێك لەو وەرزشانە كە سودی زۆری هەیە لە روی تەندروستییەوە ئەنجامدانی وەرزشی پەت پەتێنە.

سودەكانی وەرزشی پەت پەتێن خۆی لەم خاڵانە دەبینێتەوە:-
یەكەم.. وەرزشی پەتێن و بازدان یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی کێش، هەروەها دو هەفتە بەسە بۆ ئەوەی هەست بە گرژبونی ماسولکەکانی سک و ماسولکەکانی بەشی خوارەوەی لەش بکەیت.

 

دوەم.. ئەم وەرزشە هۆكارێكە بۆ باشترکردنی ئەدای ئەندامە گرنگەکانی لەش؛ وەک دڵ و کۆئەندامی هەناسەدان.

سێیەم.. ئاستی پەستانی خوێن لە باشترین ئاستی خۆیدا دەپارێزێت.

چوارەم.. ڕاهێنانی پەت پەتێن تەنیا بۆ ورگ و بەشی خوارەوەی جەستە بە سود نییە، بەڵکو زۆر گرنگ و بەسودە بۆ سوتاندنی چەوری هەردو قۆڵ و شان، هەروەها دەکرێت بڵێین وەرزشی پەت پەتێن بە نزیکەی بۆ هەمو ماسولکەکانی لەش سودی تایبەتی هەیە.

نیشانەکردن

#جیهان