خەندان سپۆرت
ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسپانیا ئەمڕۆ سێشەممە، پلانی مارکۆ ئەسێنسیۆی یاریزانی باڵی هێرشبەری یانەی ڕیال مەدریدی سەبارەت بە داهاتوی ئاشکرا کرد.
گرێبەستەکەی ئەسینسیۆ لەگەڵ یانەی میرێنگی لە کۆتایی وەرزی ئێستادا کۆتایی دێت، دوایین ئۆفەری ئیدارەی یانەکەی ڕەتکردەوە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی نێوانیان.
بەپێی هەواڵێكی پرۆگرامی بەناوبانگی ئیسپانی "ئێل شێرینجیتۆ"، ئەسینسیۆ مەیلی گواستنەوەی هەیە بۆ یاریکردن لە خولی نایابی ئینگلیزی نەک خولی ئیتاڵیا.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، یانەکانی میلان و یۆڤانتۆس و ڕۆما سەرسامییەکی زۆریان بۆ ئەسینسیۆ دەربڕیوە، هەروەها هەوڵدەدەن ئەو یاریزانە لە گرێبەستی گواستنەوەی بێبەرامبەردا بەشداری بکەن.
سەرەڕای ئەو پێزانینە زۆرەی کە یاریزانە باڵە ئیسپانییەکە بۆ سێ یانە ئیتاڵییەکە هەیەتی، بەڵام پێی باشترە بچێتە خولی ئینگلیزی.
ناوی ئەسێنسیۆ پەیوەندی بە گواستنەوەی ئارسناڵەوە هەیە، چونکە میکێل ئارتێتا ڕاهێنەری گەنەرز هەوڵدەدات پێش بەشداریکردنی لە چامپیۆنس لیگ پێكهاتەی تیمەكەی تۆكمەتر بکات.