خەندان سپۆرت
دادگای وەرزشی ئیتاڵیا بڕیارێکی نوێی دژی یۆڤانتۆس دەرکرد، سەبارەت بە “پرسی موچەی گوماناوی”.
سکای سپۆرت ئیتاڵیا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە داواکاری گشتی یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا ڕەزامەندی دەربڕیوە سەبارەت بە تاوانباركردنی یۆڤانتۆس لەو دۆسیەیەدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، دادگای وەرزش بڕیاریدا بە بڕی 700 هەزار یۆرۆ غەرامەی یانەکە بكات، بەبێ ئەوەی خاڵی زیاتری لە خولی ئیتاڵیا لەو یانەیە بشكێنێت (دوای ئەوەی پێشتر 10 خاڵی لێبڕیوە).
یوڤانتۆس لەگەڵ داواکاری گشتی فیدراسیۆنی ئیتاڵیا گەیشتبوە ڕێکەوتنێک کە بریتی بو لە داننان بە هەڵەی بەڕێوەبەرانی پێشوی ئەو دۆسیەیە و وازهێنان لە تانەدانەکە، لە بەرانبەر کەمکردنەوەی سزاکەدا.
بڕیار بوو دادگاییکردنەکە لە 15ی حوزەیران بەڕێوەبچێت، بەڵام بەرەبەیانی سێشەممە، دوای ڕێککەوتنی نێوان هەردولا ئێوارەی دوێنێ كۆبونەوەكە ئەنجامدرا.
لە 15ی حوزەیران ڕێوشوێنی دادگاییکردنەکە بەردەوام دەبێت لەگەڵ ئەندریا ئەنێلی سەرۆکی پێشوی یانەی یۆڤانتۆس کە ڕەتیکردەوە ببێتە بەشێک لە ڕێککەوتنی یانەکە لەگەڵ فیدراسیۆنی ئیتاڵیا.