خەندان سپۆرت
کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید و ئەستێرەی پێشوی یانەی ڕۆما ڕای خۆی سەبارەت بە یاری کۆتایی خولی ئەوروپا دەربڕی کە بڕیارە شەوی چوارشەممە لە بوداپێست هەردو یانەی ڕۆما و سیڤیلیا کۆدەبكاتەوە.
ئەنچیلۆتی لە لێدوانێکدا کە کۆریێر دیلۆ سپۆرت تیشکی خستۆتە سەری، وتی: سیڤیلیا لە دو مانگی ڕابردودا دوای ماوەیەکی سەخت ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردوە، لە دوای هاتنی ڕاهێنەرە نوێیەکەوە دۆخێکی باشی هەیە و تیپێکی زۆر باش ڕێکخراوە.
هەروەها ئەو راهێنەرە وتیشی: ڕۆما چانسی یاریکردنی باشتری هەیە، هەروەها لەبەر ئەوەی ڕاهێنەرێکیان هەیە كە ئەزمونێکی زۆری هەیە لە یاری کۆتاییداو هیوادارم سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و نازناوەكە ببنەوە.