خەندان سپۆرت
ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانی ئاشکرایکردوە، پلانەکانی بەرشەلۆنە بۆ گەڕانەوەی لیۆنێل مێسی بۆ ڕیزەکانی ئاسان نابێت، چونکە ئەم بڕیارە پەیوەستە بە بۆچونی خولەکە لە پلانی ئابوری یانەکەدا.
ئەوەش زانراوە کە گرێبەستی مێسی لەگەڵ تیپەکەی ئێستای پاریس سانجێرمان مانگی داهاتو کۆتایی دێت و بەپێی زانیارییەکانیش ئەو یاریزانە ئەرجەنتینییە دەیەوێت بڕوات، هەروەها ئۆفەرێکی لە تیمی هیلالی سعودی وەرگرتوە، هەروەها ئۆفەری دیکەی لە چەند کاتژمێری ڕابردودا پێگەیشتوە، بەڵام تاوەكو ئێستا ئۆفەری لە بەرشەلۆنەوە پێ نەگەیشتوە.
جێگای سەرنجە ئەو ئۆفەرەی کە هیلال پێشکەشی مێسی کردوە بە بڕی یەک ملیار و 200 ملیۆن دۆلارە لە ماوەی دو ساڵدا.