چارەنوسی ڕۆناڵدۆ بۆ دواین یاریی ئەم وەرزەی خولی ڕۆشنی سعودی ئاشكرابو

03:16 - 30/05/2023

1723جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی، کاپتنی یانەی نەسری سعودی، ڕۆژی چوارشەممە لە دوایین قۆناغی خولی ڕۆشنی سعودی كە یانەكەی ڕوبەڕوی فەتح دەبێتەوە ئامادە نابێت.

بەگوێرەی هەواڵێكی ڕۆژنامەی سعودی، ئەلریازیە، ڕۆناڵدۆ ناتوانێت بەشداری لە یارییەکەی سبەینێدا بکات، بەهۆی ئەوەی دوچاری پێكان بوە و لە لایەن پزیشكەكانەوە گۆڵپی سەی بۆ هەڵنەكراوە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە، ڕۆناڵدۆ توشی پێکانی سەخت نەبوە، بەو پێیەی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجامدراون دەریانخستووە کە توشی کشانی ماسولکەی بوە، بەڵام ستافی پزیشکی پێیان باشە لە دوایین ڕوبەڕووبونەوەی خولەکە پشوی پێبدات بۆ ئەوەی بە زوی پێكانەكەی تێپەڕێنێت و بەشداری یارییەكانی هەڵبژاردەی پورتوگال بكات.

یانەی نەسر وەرزی خۆی لە خولەکە بە پلەی دوەم کۆتایی پێدەهێنێت، دوای ئەوەی یانەی ئیتیحاد لە قۆناغی پێش کۆتاییدا نازناوەکەی بەدەستهێنا، كە بە کۆکردنەوەی 69 خاڵ پێشەنگی ڕیزبەندییەکەی گرت، لە کاتێکدا یانەی نەسر 64 خاڵ هەبو، پێش ئەوەی دواین یاریی خولەكە ئەنجام بدەن.

نیشانەکردن

#کریستیانۆ