ئینتەر میلان نزیكە لە گواستنەوەی ئەستێرەیەكی ریاڵ مەدرید

02:53 - 30/05/2023

2373جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

داهاتوی ناچۆ فێرناندێزی بەرگریکاری یانەی ڕیال مەدرید هێشتا یەکلایی نەبوەتەوە دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستی ئەو یاریزانەی کە بۆ ماوەی دە ساڵ بەرگری لە ڕەنگەکانی مێرینگە کرد، لە کۆتایی ئەم وەرزەدا كۆتایی بە ماوەی گرێبەستەكەی دێت.

فابریزیۆ ڕۆمانۆ ڕۆژنامەنوسی سکای نیوز لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نوسیویەتی: "داهاتوی ناچۆ هێشتا کراوەیە و هێشتا هیچ گڵۆپی سەوزی بۆ هیچ یانەیەكی دیكە هەڵنەكردوە، چونكە ئەگەری نوێكردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ڕیال مەدرید بە كراوەی هێشتوەتەوە.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەشکرد، ئینتەرمیلان "پەیوەندی"ی بە ناچۆوە کردوە، بەمەبەستی ئاشكراكردنی "مەرجەکان"ی بۆ ئەوەی بە خۆڕایی بۆ جێگرتنەوەی میلان سکرینیای بەرگریکاری سلۆڤاکی بگوازنەوە، کە بڕیارە دوای تەواوبونی گرێبەستەکەی لە مانگی داهاتودا بچێتە پاریس سان جێرمان.

جگە لەوەش رۆژنامەی ماركا باس لەوە دەكات كە یانەی ڤیاڕیاڵ هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە خستوەتە گەڕ.

نیشانەکردن

#ئینتەر #ریال مەدرید