هەواڵێكی خۆش بۆ مۆرینیۆ پێش یاری کۆتایی یۆرۆپالیگ

05:26 - 29/05/2023

2155جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاشکرایان کردوە، پاولۆ دیبالا، ئەستێرەی ئەرجەنتینی، وردە وردە لە پێکانەکەی چاک دەبێتەوە کە بەم دواییە لە پاژنەی پێیدا توشی بووە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژەیان بەوە کردوە، ڕێژەی بەشداریکردنی ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە لە یاریی کۆتایی داهاتودا بەرانبەر سیڤیلیا لە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتو لە خولی ئەوروپا زۆر بوە، یان لانیکەم یاریزانەكە لە نیوەی دوەمەوە دەتوانت بەشداری بکات.

خۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەر لەماوەی ڕابردودا ئاماژەی بەوەدابو کە دیبالا توشی ئازاری پاژنەی پێی دەبێت و ڕێژەی بەشداریکردنیشی کەمە، بەڵام پێدەچێت ئەستێرەی پێشوی یۆڤانتۆس ڕێگەیەکی دوری بڕیبێت لە چارەسەرکردندا و لەگەڵ پێکهاتەی جیالۆرۆسی لە یاری کۆتاییدا ئامادە دەبێت.

نیشانەکردن

#رۆما