خەندان سپۆرت
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاشکرایانکردوە، یانەی لیڤەرپول هەوڵدەدات لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتودا کۆندێی بەرگریکاری بەرشەلۆنە بۆ یانەكەی بگوازێتەوە.
وە بەگوێرەی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، بە گێڕانەوەی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، یانەی سورەکان ئامادەن ئۆفەرێک پێشکەش بکەن بە بەهای 60 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئەوەی خزمەتگوزاری بەرگریکارە فەرەنسییەکە بەدەستبهێنن.
وە دەنگۆی ئەوە هەبو کە بەرگریکارە فەرەنسییەکە لە پۆستێکی دیكەدا بەشداری دەکات جگە لەو شوێنەی یاریی تێدا دەكات، و ئەویش دەیەوێت وەک بەرگریکارێکی ناوەندی یاری بکات.
بەڵام یاریزانەکە بێدەنگییەکەی شکاند و لەڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆیەوە پشتڕاستی کردەوە کە بیر لە جێهێشتنی بەرشەلۆنە ناکاتەوە و بەنیازە وەرزی داهاتو لە ڕیزەکانی یانە کەتەلۆنییەکەدا بمێنێتەوە.
ئەستێرە فەرەنسییەکە توخمێکی سەرەکییە لە پێکهاتەی یانە کەتەلۆنییەکە، هەروەها لە یەکەم وەرزی لەگەڵ تیمەکەدا بەشداری لە پاڵەوانێتی جامی سوپەری ئیسپانیا و لالیگادا کردوە.