خەندان سپۆرت
مشتومڕ لەسەر داهاتوی ئەستێرەی فەرەنسی کەریم بنزیمە، هێرشبەری یانەی ڕیال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەردەوامە، چونکە گرێبەستەکەی لە کۆتایی وەرزی ئێستادا کۆتایی دێت.
بەگوێرەی تۆڕی هەواڵی "رێلیڤۆ"ی ئیسپانی، بڕیاربو گرێبەستەکەی بنزیما بۆ وەرزێکی دیکە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی نوێبکرێتەوە، دوای ئەوەی توانی تۆپی زێڕین بباتەوە، بەڵام تاوەكو ئێستا یانەی ڕیال مەدرید بە فەرمی ئەمەی ڕانەگەیاندوە.
تۆڕەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، گومان هەیە لەسەر بەردەوامی بنزیما لەگەڵ مێرینگی، بەجۆرێک یاریزانانی ڕیال مەدرید چارەنوسی نازانن، لەکاتێکدا هێرشبەرە پێشوەکەی لیۆن بیر لەو ئۆفەرە سعودییە دەکاتەوە کە پێیگەیشتوە، هەروەها بەدەستهێنانی 200 ملیۆن یۆرۆی بۆ ماوەی دو وەرز لەخۆدەگرێت.
وە ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو ئۆفەرە بەردەوامە لە ڕاکێشانی بنزیما، چونکە ئەستێرەی ڕیاڵ مەدرید پابەند نابێت بە پێدانی باج، هەروەها سوودی بازرگانی بۆ وێنەکانی بەدەستدەهێنێت، جگە لە كردنەوەی قوتابخانە بەناوی ئەوەوە لە سعودیە.
"ریلیڤۆ" ئاماژەی بەوەشکرد، ستافی ڕاهێنەرایەتی و ڕاهێنەرانی ڕیال مەدرید گومانیان هەیە لە خواستی بنزیما بۆ مانەوەی لەگەڵ تیمی شاهانە.