خەندان سپۆرت
ڕۆژنامەی ئەلریازی سعودی بە گێڕانەوە لە سەرچاوەکان بڵاویکردەوە، ستافی پزیشکی یانەی نەسری سعودی، لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا، ڕاپۆرتەکە لەسەر کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ کاپتنی هەڵبژاردەی پورتوگالی دەگەیەنن، دوای ئەوەی لە بەرانبەر ئیتفاق توشی پێکانێکی سووک بو لە ماسولکەكانی.
هەمان سەرچاوە ئاماژە بەوە دەکات کە ڕۆناڵدۆ لە خولەکی 84 داوای لە ڕاهێنەری تیمەکە کردوە لە کاتی یارییەکەدا دایبنیشێنێت، ئەوەش دوای ئەوەی هەستی بە ئازاری ماسولکەکانی کرد کە ناچاری کرد لە ترسی خراپبونی زیاتر یاریگا بەجێبهێڵێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، پێکانەکەی ئەو ئەستێرە پورتوگالییە جێگەی نیگەرانی نییە، ئەگەری بەشداریکردنی هەیە لە یارییەکەی تیمەکەی بەرامبەر فەتح لە ڕۆژی چوارشەممە لە کۆتا قۆناغی خولەکەدا.
جێگای سەرنجە کە یانەی نەسر دوای ئەوەی بە ئەنجامی 1-1 بەرانبەر یانەی ئیتیفاق یەکسان بو، دەرفەتی ڕکابەریکردنی بۆ نازناوی خولەکە لەدەستدا، هەروەها یانەی ئیتیحادیش بە ئەنجامی 3-0 لە یانەی فەیحا بردەوە بوە پاڵەوانی خولی رۆشنی سعودی.